شێوازی ئاماده‌کردنی په‌تاته‌ به‌ په‌نیر


خەندان لایف

که‌ره‌سته‌کان:
سێ په‌تاته
‌یه‌ک پیاز
یه‌ک كه‌وچك‌ كه‌ره‌وزی وردکراو
نیو كه‌وچك به‌هاراتی‌ سپی‌
یه‌ک هێلكه‌
یه‌ک كه‌وچكی‌ بچوك خوێ
سه‌د گرام په‌نیری‌ مۆزارێلا
دو هێلكه‌ی‌ دیکه‌ بۆ داپۆشیی‌ په‌تاته‌كه‌
یه‌ک كوپ ‌ونیو هاڕاوه‌ی‌ سه‌مون
برێك زه‌یت

شێوازی دروستكردنی‌:
- په‌تاته‌كان بكوڵێنه‌و بیده‌ له‌رەنده‌.
- پیازه‌كه‌ش بده‌ له‌رەنده‌‌و له‌گه‌ڵ په‌تاته‌كه‌دا تێكه‌ڵیان بكه‌‌، هێلكه‌كه‌ی‌ تێبكه‌ پاشان به‌هارات‌ و خوێكه‌شی‌ بكه‌ به‌ سه‌ردا.
- ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه‌ به‌شێوه‌ی‌ فینگه‌ری‌ یان هەر جۆرێك کەدەتەوێت به‌شبكه‌‌ و وه‌ك ‌ كوبه‌ ناوه‌كه‌ی‌ بۆش بكه‌و كه‌مێك په‌نیری‌ مۆزارێللا تێبكه‌.
- هێلكه‌كان‌ له‌قاپێكدا تێکه‌ڵ بکه‌و فینگه‌ره‌كانی‌ تیایدا نقوم بكه‌‌و دواتر به‌هاڕاوه‌ی‌ سه‌مونه‌كه‌ فینگه‌ره‌كان دابپۆشه‌، بیکه‌ره‌ ناو سه‌لاجه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ سێ‌ كاتژمێر.
- پاشان زه‌یته‌كه‌ی‌ بۆ گه‌رم بكه‌‌و تیایدا سوری‌ بكه‌ره‌وه‌‌، به‌سه‌وزه‌ بیڕازێنه‌وه‌‌ و پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 7365 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP