شێوازی کۆریەکان بۆ خاوێنکردنەوەی پێستی چەور


خەندان لایف

ئەو کەسانەی پێستیان چەورە زۆرجار روبەڕوی حاڵەتێکی دەرونی ناجیگیر دەبن، زۆرجار پێستی چەور دەبێتە هۆی دروستبونی زیپکەی روخسار، بەڵام خانمانی کۆریا کە بە پێستی جوان و ساف ناسراون شێوازی تایبەت بە خۆیان  هەیە بۆ پیستی چەور کە بەکاری دەهێنن بۆ ئەوەی پێستیان خاوێن بکەنەوە.

یەکەم: خاوێنکەرەوەی تایبەت بە پێستت بەکاربهێنە
خانمان کاتێک پێستیان خاوێندەکەنەوە پێویستە گرنگی بە جۆری پێستیان بدەن و ئەو خاوێنکەرەوەیەی بەکاریدەهێنن بۆ جۆری پێستی خۆی بێت.

دوەم: ئاو بەکاربهێنە بۆ خاوێنکردنەوەی پێستت
تەنها بە بەکارهێنانی ئاو دەتوانیت وا لە پێستت بکەیت چەوریەکانی سەر پێست لێبکەیتەوە، رۆژی جارێک خاوێنکەرەوەی پێست بەکاربهێنە، بەڵام رۆژی چەند جارێک پێستت بە ئاو بشۆ.

سێیەم: مەساج بۆ پێستت بکە
رۆژانە بەو خاوێنکەرەوەیەی بۆ پێستت بەکاری دەهێنیت هەندێک بدە لە روخسارت و بە شێوەی بازنەیی مەساجی پێ بکە، بۆ ماوەی 30 چرکە دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

چوارەم: پێستت شێداربکەرەوە
دوای ئەوەی پێستت خاوێن کردنەوە شەوان پێش نوستن کرێمی شێدارکەرەوەی تایبەت بە پێستت بەکاربهێنە.

 

ئه‌م بابه‌ته 11426 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP