خەندان لایف
زۆر خانمان روبەڕوی کیشەی رەشبەنی ژێرباڵ دەبنەوە، بۆ ئەو مەبەستە پەنا بۆ بەکارهێنانی چەندین پێکهاتەو کرێمی کیمیایی دەبەن، کە زۆرکات زیان بە پێست دەگەیەنێت و زۆرجار پێست روبەڕوی هەوکردن دەبێتەوە، باشترین پێکهاتەکان بریتین لە.
یەکەم: سرکەی سێو و سۆدە
2 کەوچک سرکەی سێو
2 کەوچک سۆدە
بەباشی تێکەڵی بکە تا ئەو کاتەی وەکو کرێمێکی لێدێت، پاشان بیدە لە شوێنی مەبەست، چاوەڕی بکە تا وشک دەبێتەوە، دواتر بە ئاوی سارد بشۆ، هەفتەی سێ جار دوبارەی بکەرەوە.
دوەم: ئاوی گوڵ و سۆدە
بە یەکسانی تێکەڵیان بکە و بیدە لەژێرباڵت، بۆ ماوەی 10 خولەک جێیبهێڵە، بە ئاوی سارد بیشۆ، هەفتەی دوجار دوبارەی بکەرەوە.
سێیەم: هەنگوین و شیر و زەردەچەوە
1 کەوچک شیر
1 زەرەچەوەی هاڕاو
1 یەک کەوچک هەنگوین
بەباشی تێکەڵی بکە و بیدە لە شوێنی دیاری کراو تا وشک دەبێتەوە، دواتر بیشۆ، هەفتەی سێ جار دوبارەی بکەرەوە.
ئهم بابهته 21804
جار خوێنراوهتهوه