چۆن شەڕی نێوان منداڵەکانت بوەستێنیت


خەندان لایف

بێگومان ئاساییە کاتێک منداڵان شەر دەکەن و غیرە لەیەکتری دەکەن، بەڵام زۆر جار ناکۆکیەکانیان بە شیوەیەکی لێدێت کە ئازاری یەکتر دەدەن و رق لە نێوانیان دروست دەبێت، باشتر دەبێت ئەگەر وایان لێبکەیت کۆتایی بە ناکۆکیەکانیان بهێنن و خۆیان کێشەکانیان چارەسەر بکەن بێئەوەی شەڕ لەگەڵ یەکتری بکەن و ئازاری یەکتری بدەن.

یەکەم: چیرۆکی بۆ باس بکە
ئەو کارئەکتەرەی منداڵەکەت پێی سەرسامە بۆی بکە بە چیرۆک و تێیبگەیەنە کە منداڵان نابێت شەربکەن و دڵی یەکتر برەنجێنن، یان باسی چیرۆکی ئەو فیلم کارتۆنانی بۆ بکە کە لەیەکتری خۆشدەبن، وەکو فیلم کارتۆنی ساندرێلا کە چۆن لە کۆتاییدا لە خوشکەکانی خۆشبو.

دوەم: قوتوی پارەیان بۆ دابنێ
ئەو قوتوە تەرخان بکە بۆ منداڵەکان، کاتێک شەر دەکەن دەبێت پارە بکەنە ناو ئەو قوتوە، ئەگەریش منداڵەکانت پارەی ئەوەیان پێ نەبو، قوتویەکی دیکە دابنێ و کۆمەڵێک ئەرکی تێدا بنوسە کە شەریان کرد دەبێت ئەو ئەرکانە جێبەجێ بکات.

سێیەم: رێگەبدە نامە بنوسن
لەدوای هەر ناکۆکیەک کە لە نێوانیان رودەدات نامەیەکان بدەرێ بۆ ئەوەی هەستەکانیانی تیدا بنوسن، بەم شێوەیە تیدەگات شتە بچوکەکان شایەنی ناکۆکی نین.

چوارەم: گرنگی بەو منداڵەت بدە کە کەمتر شەڕدەکات
هەرگیز لە کاتی ناکۆکی منداڵەکانت لێیان تورە مەبە بەڵکو هەرکامێکیان دەستیکرد بە شەرکردن کەمتر گرنگی پێبدە بەم شێوەیە هەست بە غیرە دەکات و هەوڵدەدات شەر نەکات بۆ ئەوەی گرنگی پێ بدەیت.

پێنجەم: ئەو یاریانەیان بۆ بکڕە کە پارچەکان رێکدەخەیت
رێگەبدە هەردوکیان پێکەوە پێکەوە پارچەکان لێکبدەن و وێنەکان رێکبخەن، دوای ئەوە تێیان بگەیەنە هاوکاری کردنی نێوان خوشک و برا وایان لێدەکات کیشەکانیان بە ئاسانتر چارەسەربکەن.

شەشەم: دیارییان پێبدە ئەگەر کاری باشیان بەرامبەر یەکتر کرد
زۆر کات دەکرێت لە رێگەی پێدانی دیاریەوە هانیان بدەیت کە کاری باشتر بکەن و یەکتریان خۆشبوێت.

ئه‌م بابه‌ته 13270 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP