ئەو ئیمۆجیانەی بەردەوام بەکاریدەهێنین و بەهەڵە لەماناکانیان گەیشتوین

خەندان لایف

زۆرێک لە بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان لە کاتی قسەکردن لەگەڵ بەرامبەرەکەیان ئیمۆجی بەکار دەهینن بە مەبەستی دەربڕینی هەستەکانیان، زۆرێک لە ئیمۆجیەکان بەهەڵە بەکاردەهێنرێن، بەو واتایەی حۆیان مانایەک دەبەخشن و خەڵکی بە مانایەکی دیکە بەکاریان دەهێنێت، ماڵپەری brightside ئەو ئیمۆجیانەی بڵاوکردوەتەوە.

یەکەم: ئەم ئیمۆجیە بە مانای پاڕانەوە یان دوعاکردن بەکاردەهێنرێت، بەڵام لە راستیدا واتای دەستی دو کەس دێت کە لەسەر بابەتیک رێک کەوتون، کە لەلای ئەمریکیەکان پێی دەوترێت "های فایڤ".
12 Emojis We Have Been Using Wrong Until This Moment
دوەم: رەنگە وات بیرکردبێتەوە ئەم ئیمۆجیە واتای ماچ دەگەیەنێت، بەڵام واتای "فوکردن، یان فیکە" دێت.
12 Emojis We Have Been Using Wrong Until This Moment
سێیەم: ئەم وێنەیە مانای قردێلەی کچان نایەت، بەڵکو ئاماژەیە بۆ بەرەنگاربونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە.
12 Emojis We Have Been Using Wrong Until This Moment
چوارەم: بە واتای ئاماژەکردن بۆ خوارەوە نایەت، بەڵکو واتای هەستکردن بەبێ هیوایی دێت.
12 Emojis We Have Been Using Wrong Until This Moment
پێنجەم: ئاماژەیە بۆ رێزگرتن و پیرۆزبایی کردن.
12 Emojis We Have Been Using Wrong Until This Moment
شەشەم: خەڵکی لە بارودۆخیکی خراپدا بەکاری دەهێنن بەڵام ئەم ئیمۆجیە کارئەکتەرێکی ژاپۆنی ترسناکە کە شەیتان و کەسە خراپەکان دوردەخاتەوە.
12 Emojis We Have Been Using Wrong Until This Moment
حەوتەم: بە واتای No Good دێت واتە "باش نیە".

12 Emojis We Have Been Using Wrong Until This Moment

 

ئه‌م بابه‌ته 32100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP