لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 26ی ئەیلول لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
کەسێکی نزیکت دەبینیت کە بە وشەکان و قسەکانی دڵت خۆشدەکات، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر لایەنی دەرونیت دەبێت، لە کۆتایی رۆژەکەتدا بیر لە ئەنجامدانی چەند چالاکیەک بکەرەوە یان پیاسەیەک بکە، ئەم چەند رۆژانە شتی جیاواز دەبیستیت، بڕوا بە هەر شتێک مەکە کە بەر گوێت دەکەوێت.

گا 20\4 - 20\5
خۆشەویستی زۆرت بۆ کارەکەت هانت دەدات زیاتر بەرەوپێش بچیت، رێگە مەدە قسەی نەرێنی کەسانی دیکە زاڵ ببێت بەسەرتدا و بتروخێنێت، کەسایەتیەکی بەهێزت هەیە، ماوەیەکە پەیوەندی سۆزداریت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا لە ئاستێکی باشدا نیە، رێگە مەدە ئەمە ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندیەکەتان.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەمڕۆ هەستێکی تایبەتت هەیە و شانازی بە خۆتەوە دەکەیت، سەرسام مەبە ئەگەر کەسێک هەستی خۆشەویستی بۆ دەربڕیت، خەڵکی دەیانەوێت لێت نزیک ببنەوە و لە کەسایەتیت تیبگەن، رێگە مەدە خاڵی لاوازت بۆ هیچ کەسێک دەربخەیت، تەندروستیت بەرەو باشتر دەچیت ئەگەر لە خواردنە خێراکان دوربکەویتەوە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
دەچیتە بارودۆخێکی سەختتر و ئەزمونی زیاتر پەیدا دەکەیت، بیرکردنەوە لە ئەنجامدانی پرۆژەیەکی نوێ زۆر گرنگە بۆ تۆ لەپێناو گۆڕینی شێوازی ژیانت، لەو کەسانە دوربکەوەرەوە کە هەست دەکەیت شایەنی تۆ نین و رێز لە بۆچونەکانت ناگرن، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت لە ئێستادا زۆر باشە و هەست بە ئارامی دەکەن پێکەوە.

شێر 23\7 - 22\8
بەشداری کردنی چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان کاریگەری زۆر باشی لەسەر بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکانت دەبێت، مەترسە لەوەی هەستەکانت دەربخەیت، ژیانت هێندە بە سەختی وەرمەگرە، چێژ لە ساتەکانی ژیانت ببینە، گفتوگۆکردن و بەدەستهینانی زانیاری نوێ بەسود دەبێت بۆ بەرەپێشبردنی تواناکانت لەلایەنی پیشەییەوە.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەمرۆ هەست بە ئازادی دەکەیت و خۆشحاڵیت بەو بارودۆخەت لە لایەنی پیشەییەوە، کەسانی دەوروبەرت دەیانەوێت لە ئاستی پیشەکەت بهێننە خوارەوە بەڵام هەوڵ و تواناکانت زیاتر بەرەوپێشەوەت دەبات، لەهەر پەیوەندیەکی سۆزداری کە بنیادی دەنێیت واز لە دڵت بهێنە و بە مێشکت بیری لێ بکەرەوە.

تەرازو 23\9 - 22\10
کەمیک هەستیاریت بەرامبەر ئەو قسانەی لەلایەن هاوپیشەکانتەوە پێت دەوترێت، پێوست ناکات بیرکردنەوەت بەم شێوەیە بێت، دەتوانیت بە گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسە نزیکەکانت پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت بەهێزتر بکەیت، رێگە مەدە سەرقاڵیت کار لەسەر تەندروستیت بکات.

دوپشک 23\10 - 21\11
کەسێکی تێگەیشتو و هەستیاریت بەرامبەر کەسە نزیکەکانت، بە ئاسانی بڕوا بەو شتانە ناکەیت کە دەیبیستیت، لەلایەنی تەندروستیەوە ئەمرۆ هەست بە تەندروستیەکی باش دەکەیت، هیچ پلانێکت نیە بۆ هەفتەی داهاتو، هەوڵبدەپلانیکی ورد دابنی و بەرنامەرێژی بۆ هەمو کاتەکانت بکە.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەو کێشانەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت یان هاوسەرەکەت هەتبو رێگە مەدە درێژە بکێشێت، تۆ ئەو کەسەیت کە دەتوانیت کۆتایی بەو ناکۆکیەی نێوانتان بهێنیت، پێش ئەوەی قسە دەربارە هەر شتێک بکەیت بە وردی بیر لە دەرئەنجامەکەی ببکەرەوە بۆ ئەوەی نەکەویتە هەڵەوە.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمڕۆ گفتوگۆکردن لەنێوان تۆ و ئەندامانی خێزانەکەت کەمێک سەخت دەبێت و بە تەواوی لێک تێناگەن، ئەمەش توشی نیگەرانیت دەکات، بەڵام باشترە خۆت بە بیرکردنەوەی لێی سەرقاڵ نەکەیت چونکە ئەم بارودۆخە کاتیە، لە کۆتایی رۆژەکەتدا بیر لە کۆبونەوەیەک بکەرەوە لەگەڵ خۆشەویستەکەت لە کەشێکی رۆمانسیدا.

سەتڵ 20\1 - 18\2
بە پەیوەندیەک لەگەڵ خۆشەویستەکەت یان هاوڕێیەکت هەواڵێکی خۆشت پێدەگات، ئەمرۆ بیربکەرەوە لە ئەنجامدانی گەشتێکی کورت لەگەڵ کەسە نزیکەکانت بۆ ئەوەی لە ماندوبونی رۆژانەت دوربکەویتەوە، ژیانت بە تەواوی تەرخان مەکە بۆ ئەو کەسانەی تۆیان بەلاوە گرنگ نیە، پێویست دەکات کەمێک بە تەنیا بیت و باشتر بیر لە بارودۆخی ژیانت بکەیتەوە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
هەمو ئەو شتەی ئەم چەند رۆژانە بیری لێدەکەیتەوە بەرەوپێشبردنی لایەنی ماددیە، پێویست ناکات بە تەواوی خۆت تەرخان بکەیت بۆ بەدەستهێنانی پارە، چێژ لە کاتەکانت وەربگرە و هەوڵبدە تێڕوانیەنەکانت بگۆڕە، خۆشەویستی زۆرت بۆ بەرامبەرەکەت بە تەواوی بیری داگیر کردویت، هەوڵبدە ژوانێک رێکبخە لەگەڵیدا.

 

ئه‌م بابه‌ته 60303 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP