خواردنەوەی ئاو بەم شێوازە یارمەتی دابەزینی کێش دەدات

خەندان لایف

بە گوێرەی نوێترین توێژینەوەکان ئاو یارمەتی دابەزینی کێش دەدات و دەکرێت بۆ ئەو مەبەستە بیخۆیتەوە، بەڵام هەندێک رێگای تایبەت بەخۆی هەیە کە پێویست دەکات بەم شێوازە بەکاریبهێنیت.

یەکەم: خواردنەوەی ئاو پێش پێش نانخواردن
وات لێدەکات هەست بە تێری بکەیت و بڕێکی کەم لە خواردن بخۆیت.

دوەم: ئاوی سارد بخۆرەوە
بە گوێرەی توێژینەوەیەک خواردنەوەی ئاوی سارد یارمەتی بەرزبونەوەی مێتابۆلیسمی لەش دەدات، چونکە جەستە وزەیەکی زۆر بەکاردەهێنێت تا ئەو ئاوە ساردە لە جەستەدا گەرم دەکات.

سێیەم: بڕی پێویست لە ئاو بخۆرەوە
خواردنەوەی 8 پەرداخ ئاو لە رۆژێکدا یارمەتیدەرە بۆ دابەزینی کێش.

چوارەم: ئاوی لیمۆی تێبکە
لەبری خواردنەوەی شەربەت و خواردنەوە گازیەکان، خواردنەوەی تێکەڵەیەک لە پەرداخێک ئاو و لیمۆیەک ئەنجامێکی باشی دەبێت بۆ دابەزینی کێشی جەستە.

 

ئه‌م بابه‌ته 18940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP