ناکۆکی لە نێوان جۆی جۆناس و سۆفی تێرنەر دروستبوە؟


خەندان لایف

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردو ئاهەنگ ئێمی بەڕێوەچو، "جۆی جۆناس" هاوسەری "سۆفی تێرنەر" لە ئاهەنگەکە بەشداری نەکرد، کە بوە جێگەی پرسیار لە میدیاکان کە بۆچی جۆی لە ئاهەنگەکە پاڵپشتی سۆفی نەکردوە.

زۆرێک لە هەواداران پێیان وابو ناکۆکی لەنێوان سۆفی و جۆی رویداوە، بەڵام جۆی جۆناس بە ستۆریەکی ئینستاگرام ئاشکرایکرد کە هیچ کێشەیەکی لەگەڵ سۆفی دا نیە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پاڵپشتی خۆی بۆ سۆفی راگەیاند و وتی "زۆرم خۆشدەوێیت و شانازیت پێوە دەکەم".

هۆکاری ئامادەنەبونی لە ئاهەنگەکەی ئێمی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هەمان رۆژ جۆی لەگەڵ نیک جۆناس و کێڤن جۆناسی برای شۆویان هەبوە لە شاری کانساس.

سۆفی تێرنەر لە ساڵی 1996 لە بریتانیا لەدایک بوە، لە زنجیرەی گۆت (یاری تەختی پاشایەتی) ڕۆڵی سەرەکی سەرەکی هەبو بە ناوی "سانسا ستارک"، دوای 3 ساڵ لە پەیوەندی خۆشەویستی دواجار لە ناوەراستی ئەم ساڵدا هاوسەرگیری لەگەڵ "جۆی جۆناس"ی تەمەن 30 ساڵ کرد.

 

ئه‌م بابه‌ته 7977 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP