لەکاتی لابردنی موی جەستە ئەم هەڵانە ئەنجام مەدە

خەندان لایف

زۆر جار خانمان کاتێک موی جەستەیان لادەبەن روبەڕوی هەندێک گرفت دەبنەوە، لەوانە لەدوای لابردنی موەکان پێست زیپکە دروست دەکات، یان زۆرکات موەکە لەژێر پێستدا دەمێنێتەوە، هەندێک جاریش پێست توشی هەوکردن و سوربونەوە دێت، بۆیە باشترە لە ئەنجامدانی ئەم هةلانە دوربکەویتەوە.

یەکەم: گرنگی بە پاکوخاوێنی ئەو ئامێرە بدە
گرنگ نیە چ شتێک بەکاردەهینیت بۆ لابردنی موەکان، بەڵام گرنگە پاکوخاوێنی ئەو ئامێرە بپارێزیت بۆ ئەوەی هیچ جۆرە بەکتریایەک لەخۆنەگرێت.

دوەم: لە شوێنی گەرمدا موەکان لامەبە
هەرگیز لە گەرماوی گەرمدا موەکان لامەبە، چونکە بە تەواوی موەکانی جەستە لێنابنەوە.

سێیەم: ئاراستەی موەکانت بزانە
جیاوازی هەیە لە نێوان واکس "شەمع" لەگەڵ شیلە، لەکاتی بەکارهێنانی واکس بە پێچەوانەی موەکە لێی بکەرەوە، بەڵام کاتی بەکارهێنانی شیلە بە پێچەوانەی ئاراستەی موەکە لێی بدە، بە ئاراستی موەکە لێی بکەرەوە.

چوارەم: پێستت ئامادە بکە
پێش ئەوەی موەکانی جەستەت لابدەیت خاوێنکەرەوەی تایبەت بە پێستت بەکاربهێنە، بەم شێوەیە هەمو بەکتریاکانی پێستت لادەچن و پێستت توشی سوربونەوەو هەوکردن نابێت.

پێنجەم: دوای لابردن گرنگی بە پێستت بدە
گرنگە لەدوای لابردنی موەکان کرێمی شیدارکەرەوەی پێست بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی رێگری بکەیت لەوەی موەکان لە ژێر پێستدا بمێننەوە، هەروەها جلی زۆر تەنگ مەپۆشە.

 

ئه‌م بابه‌ته 20358 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP