بۆ خانمان.. لەدوای 40 ساڵی ئەم ستایلانە مەپۆشە

خەندان لایف

گرنگ نیە لە چ قۆناغێکی ژیانتدایت، بەلام گرنگە ئەو ستایلانەی دەیپۆشیت لەگەڵ تەمەنتدا گونجاو بن، گرنگە لەدوای 40 ساڵیەوە رێکپۆشی و شیک پۆشی خۆت لەدەست نەدەیت، باشترە لەدوای 40 ساڵیەوە لەم ستایلی جلوبەرگانە دوربکەویتەوە.

یەکەم: تەنورەی کورت
رەنگە ئارەزوی بکەیت بەڵام لەدوای تەمەنی 40 ساڵیەوە لە پۆشینی دوربکەورەوە.

دوەم: جلی زۆر فەرمی
زیاتر لە تەمەنی خۆت دەرت دەخات، ئاساییە بۆ کاتی فەرمی بیپۆشیت، بەڵام با هەمیشە ستایلی جلەکانت فەرمی نەبێت.

سێیەم: ئێکسیسواراتی پلاستیک
ئەو ئێکسیسوارانەی بەکاری دەهێنیت با زیو یان ئاڵتون بن، دوربکەوە لە ئێکیسیواراتی زەرد یان پلاستیکی.

چوارەم: جلی زۆر کچانە مەپۆشە
راستە جوانی و خانمێتی دەردەخات، بەڵام زیاتر ئەو ستایلانە بۆ تەمەنی لاوێتی جوانە.

پێنجەم: ئەو پێڵاوانەی زۆر بەرزن
بێگومان ئاساییە پێلاوی بەرز بکەیت بەڵام ئەو پێڵاوانەی زۆر بەرزن لەگەڵ ئەو تەمەنەدا ناگونجێن.

 

ئه‌م بابه‌ته 15187 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP