هاوسەرەکەی جەستن پاڵپشتی سێلینا گۆمێز دەکات


خەندان لایف

هاوسەرەکەی جەستن پاڵپشتی سێلینا گۆمێزدەکات، پەیوەندی پێشوی خۆشەویستی جەستن و سێلینا رێگر نیە لە پاڵپشتی هایلی بۆ سێلینا. 

بەهۆی ئەو پەیوەندیە خۆشەویستیەی لە نێوان جەستن بیبەر و سێلێنا گۆمێز هەبوە، دەنگۆی ئەوە هەبو کە پەیوەندی هاوسەرەکەی جەستن "هایلی" و "سێلینا گۆمێز" باش نیە و ناکۆکیان هەیە.

بەڵام هایلی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بە لایک کردنی وێنەیەکی سێلینا لە یەکێک لە پرۆگرامەکاندا پاڵپیشتی خۆی بۆ سێلینا دەربڕی، ئەوەی بۆ هەوادارەکانیان خستەڕو کە هیچ کێشەیەک نێوان هایلی و سێلینادا نیە.

سیلینا گۆمێز لە ساڵی 1992 لە تێکساس لەدایک بوە، پیشەی گۆرانیبێژ، ئەکتەر، دەرھێنەرە. بەشداری زیاتر لە 40 فیلمی کردوە، خاوەنی ھەوادارێکی زۆرە لەسەرتاسەری جیھاندا.

 

ئه‌م بابه‌ته 18276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP