ئەو رەفتارانەی خانمان ئارەزو دەکەن لەهاوسەرەکانیانی بیبینن

خەندان لایف

بیرکردنەوەی خانمان جیاوازە لە پیاوان، خانمان بە گشتی ئارەزو ناکەن داواکاریەکانیان بخەنەڕە و داوا لە هاوسەرەکانیان ناکەن کە چۆن گرنگیان پێ بدات، بەڵکو دەیانەویت پیاوان خۆیان هەست بە بەرامبەرەکەی بکات گرنگی پێبدات بێ ئەوەی خانمەکەی پێی بڵێت، بۆیە هەندیک رەفتار هەیە خانمان ئارەزو دەکەن لە هاوسەرەکانیانی ببینن.

یەکەم: بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت
خانمان ئارەزوی ئەو پیاوانە ناکەن کە بەرپرسیارێتی هیچ شتێک هەڵناگرن، دەیانەویت هەمیشە هاوسەرەکانییان بەرپرسیارێتی خۆی دەربخات لە هەر شتێک کە لە چوارچێوەی ژیانی خێزانیاندا رودەدات.

دوەم: سوپرایزی بۆ بکات
بێگومان مەرج نیە تەنها کەلوپەلی گرانبەها بێت، دەکرێت بە کڕینی گوڵێک دڵخۆشی بکەیت.

سێیەم: بۆنەو یادەکانی لەبیربێت
خانمان هەمیشە گرنگی بە ساڵیاد و بۆنەکان دەدەن، ئارەزو دەکەن هاوسەرەکانیان رۆژی لەدایک بون یان ساڵیادی هاوسەرگیریانی لەبیربێت.

چوارەم: گرنگی پێبدات
خانمان رەنگە بتوانن بەرگەی چەند شتێکی قورس بگرن بەڵام ناتوانن بەرگەی ئەوەبگرن لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە فەرامۆش بکرێن، بۆیە ئارەزو دەکەن هەمیشە لەلایەن بەرامبەرەکەیانەوە گرنگیان پێبدرێت.

پێنجەم: غیرەی لێبکات
خانمان رقیان لە دڵپیسی دەبێتەوە، بەڵام غیرەیەکی کەم لەنێوانتان زیاتر خانمەکەت دڵخۆش دەکات.

شەشەم: پرسیاری لێبکات
ئەو شتەی پیاوان گرنگی پێنادەن ئەوەیە کە لە خانمەکانیان ناپرسن رۆژەکەی چۆن تێپەڕیوە و سەرقاڵی چی بوە، بەڵام خانمان دڵخۆشدەبن بەوەی لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە گوێیان بۆ بگیرێت.

حەوتەم: لە پشتی بوەستێت
بێگومان هەمو کەسێک لە ژیانیدا روبەڕوی کۆمەڵێک کێشەو گرفت دەبێتەوە، خانمان دڵخۆشدەبن بەوەی لەو کاتەدا پیاوەکان لە پشتی هاوسەرەکانیان بوەستن و یارمەتیان بدەن.

هەشتەم: هاوسەرەکەی لەبیربێت
رەنگە رۆژانە بەردەوام سەرقاڵی کارکردن بیت و کاتت کەم بێت بۆ خانمەکەت، بەڵام ئەمە واتای ئەوە ناگەیەنێت ئەو بە تەواوی فەرامۆش بکەیت، ناردنی نامەیەک بۆ هاوسەرەکەت لە کاتی کارکردن ئەو شتەیە کە هەمو خانمێک ئارەزو دەکات لە هاوسەرەکەی بیبینێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 20303 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP