باشترین خۆراکەکان بۆ خاوێنکردنەوەی قۆلۆن

خەندان لایف

قۆلۆن ئەو ئەندامەی جەستەیە کە پەیوەندی هەیە بە تەندروستی سەرجەم بەشەکانی جەستە و کاریگەری هەیە لەسەر هەمو ئەندامەکانی دیکە و تەنانەت باری دەرونیش، ئەگەر کەسێک گرفتی قۆلۆنی هەبێت ئەوا جگە لە کێشەی تەندروستیەکانی وەکو کەم خەوی، سەرئێشە، زیپکە، قەبزی، دڵەکزێ، لە روی دەرونیشەوە هەست بە ناجێگیری دەکات دەکات، ماڵپەری healthline باشترین خۆراکەکانی بڵاوکردوەتەوە بۆ خاوێنکردنەوەی قۆلۆن کە پێویست دەکات رۆژانە لەگەڵ ژەمە خۆراکیەکانتدا بیخۆیت.

یەکەم: برۆکلی
دەتوانیت بەرێگای جیاواز لەژەمە خۆراکیەکانتدا بەکاریبهێنیت، یارمەتی خاوێنکردنەوەی قۆلۆن دەدات.

دوەم: سەوزەکان
وەکو سپێناغ، سلق، هۆکارێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی خۆت رزگاربکەی لە نەخۆشی قۆلۆن، لەژەمی ئێواراندا سودی زۆری دەبێت.

سێیەم: شیر
جگە لە بەیانیان دەتوانیت لە کاتی دیکەشدا بیخۆیت، هەروەها دەتوانیت لەگەڵ میوەکانی دیکەدا تێکەڵی بکەیت وەکو شلیک، کە قۆلۆن خاوێن دەکاتەوە.

چوارەم: توتڕک
دەتوانیت بە گیراوە بیخۆیتەوە یان لە زەڵاتەدا بەکاریبهێنیت، سودێکی زۆری دەبێت.

پێنجەم: شۆفان
زیادکردنی شۆفان لە ژەمی بەیانیاندا سودێک بە تەندروستی دەگەیەنێت، بەهۆی پێکهاتە خۆرکیەکانی ناوی لە نەخۆشیەکانی قۆلۆن دەتپارێزێت و قۆلۆن خاوێن دەکاتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 32861 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP