کەمال محەمەد نوێترین کلیپی بڵاوکردەوە

خەندان لایف

کەمال محەمەد نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی "نا ئومێدی" بڵاوکردەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "کەمال محەمەد" نوێترین ڤیدیۆ کیلپی بەناوی "نائومێدی" بڵاوکردەوە، ئەرینجمێنتەکەی لەلایەن "کۆشیار شێرکۆ، زریان کاروان" بۆ کراوە، میکس و ماستەرینگی لەلایەن "زریان کاروان" بۆ ئەنجامدراوە، لەلایەن "بڕیار فەتاح" کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە.

کەمال محەمەد لە ساڵی 1960 لە شاری سلێمانی لەدایک بوە، ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە دەستی بە کاری هونەری کردوە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکان خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 3611 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP