لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 25ی ئەیلول لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمڕۆ کەمیک سەرقاڵ دەبیت و پێویست دەکات ئەرکەکانت جێبەجێ بکەیت، کۆبونەوەیەک لەگەڵ خێزانەکەت یان هاوڕێکانت لە کۆتایی ئەمڕۆدا بیرۆکەیەکی باش دەبێت بۆ ئەوەی کەمێک پشو وەربگریت، هەندێک زانیاری گرنگ و بەسودت پێدەگات کە لە ژیانی رۆژانەتدا سودی لێوەردەگریت.

گا 20\4 - 20\5
لە رێگەی پیشەکەتەوە زیاتر بەرەوپێش دەچیت و سەرچاوەیەکی باشی داهات بەدەست دەهێنیت، پێویست دەکات ئەمڕۆ هەوڵی زیاتر بدەیت بۆ تەواوکردنی هەمو ئەو کارانەی لەسەر شانت بون، بیر لە بیرۆکەیەکی نوێ بکەرەوە بۆئەوەی پەرە بە کارەکەت بدەیت.

دوانە 21\5 - 20\6
ئارەزوی ئەنجامدانی یاریە ئەلیکترۆنیەکان دەکەیت، بەڵام زیانی بۆ تۆ هەیە، هەوڵبدە کەمێک لە ئامێرە تەکنەلۆژیەکان دوربکەویتەوە و زیاتر کات بۆ چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان تەرخان بکە، کفتوگۆکردنی زیاتر لەگەڵ خۆشەویستەکەت هۆکارە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندیتان.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەمرۆژانە بە تەواوی بیۆت سەرقاڵە بە بیرکردنەوە لە بارودۆخی ژیانت، پیویست ناکات هێندە خۆت نیگەران بکەیت، رێگە بدە بارودۆخەکان بە رێرەوی خۆیاندا بڕۆن و وەکو ئەزمون لێیان بڕاوانە، ژیانت بە تەواوی تەرخان کردوە بۆ کارەکەت و خۆت فەرامۆش کردوە، پێویست دەکات هاوسەنگیەک رابگریت لەنێوان کارەکەت و ژیانی تایبەتی خۆت.

شێر 23\7 - 22\8
ئەمڕۆ چالاکیەکی زۆر هەیە کە پێویست دەکات ئەنجامی بدەیت، کاتی دانیشتن نیە، لە ناوچەکەتدا بەردەوام چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت، شەرم مەکە لەوەی برۆیتە دەرەوەو بەشداری چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان بکەیت، بەردەوام بیر لە کەسانیک دەەیتەوە کە تۆیان بەلاوە گرنگ نیە پێویستە بوەستیت لەو جۆرە بیرکردنەوەیەت.

فەریک 23\8 - 22\9
هەوڵبدە ئامێرە تەکنەلۆژیەکان بۆ بەدەستهێنانی زانیاری و ئەنجامدانی چالاکی بەسود بەکاربهێنە، بیر لە دروستکردنی پیشەیەکی تایبەت بە خۆت بکەرەوە و گەشەی پێبدە، بیرۆکەی زۆر باشت لایە بەڵام ترست هەیە لە دەرخستنیان، لە شکست مەترسە بیرۆکەکانت بخەرەڕو.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەمرۆ بیر لە ئەنجامدانی سەرکێشەیەک دەکەیتەوە کە پێشتر ئەنجامت نەداون، دەتوانیت هەرشتێک بکەیت کە ئارەزوت لێیەتی بەڵام وریابە لەوەی سەرکێشەیەکانت نەبنە زیان بۆ کەسانی دیکە، خۆشەویستی زۆرت بۆ خۆشەویستەکەت وایلێکردویت ترسی لەدەستدانی ئەوت هەیە، باشترە لەبری ترس چێژ لە ساتەکانی پێکەوە بونتان وەربگریت.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمڕۆ بیرت زۆر سەرقاڵە، دوای تەواوبونی کارەکەت باشترە برۆیتە ماڵەوەو هەندێک کات بە تەنیا بەسەر بەریت بۆ ئەوەی پشویەک وەربگریت و لەو بیرکردنەوە زۆرە خۆت دەرباز بکەیت، دڵنیابەرەوە لەوەی رۆژانە گرنگی بە خۆراکی تەندروست دەدەیت و سیستمی خۆراکیت ریکبخە.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمڕۆ زۆرترین کاتەکانت لەگەڵ هاورێکانت و خێزانەکەت بەسەر دەبەیت ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت هەیە، نیگەران مەبە دەربارەی داهاتوت و هێندە سەرقاڵی بیرکردنەوە مەبە، چێژ لە ساتەکانی ئەمڕۆ وەربگرە.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمڕۆ ئەو شتەی سەرقاڵت دەکات پیشەکەتە کە تەواوی ژیانتی سەرقاڵ کردوە، نیشاندانی خۆشەویستی و گرنگیپێدانی زیاتر پەیوەندی تۆ و خۆشەویستەکەت بەرەو باشی دەبات و هەست بە ئاسودەیی دەکەن، رەنگە بەلاتەوە سەخت بێت بەڵام فەرامۆشکردنی چەند خۆراکێک تەندروستیت جێگیر دەکات بۆیە بەسەر ئارەزوکانتدا زاڵ ببە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
خۆت مەکەرە ناو ئەو کێشانەی پەیوەندیان بە تۆوە نیە، هەوڵبدە سەرقاڵی کارەکانت ببە، دەتەوێت تۆڵە لە کەسانێک بکەیتەوە کە ئازاریان داویت، پێویست ناکات بیر لە تۆڵە سەندنەوە بکەیتەوە، باشتر دەبێت ئەگەر بیر لە سەرکەوتن و بەرزبونەوەی پلەکەت بکەیتەوە لەلایەنی پیشەییەوە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
رابردو لە رابردودا جێبھێڵە و هێندە بیری لێمەکەرەوە، بەردەوام بونت بەم شێوازە زۆر دەرفەتی زێڕینت لەدەست دەدات، لاپەرەیەکی نوێ لە ژیانتدا هەڵبدەرەوە، گفتوگۆکردن لەگەڵ هاوپیشەکانت یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر لەبارەی پیشەکەتەوە بەدەست بهێنیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 55310 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP