رۆژێک پێش هاوسەرگیریەکەی خیانەتی دەستگیرانەکەی بۆ ئاشکرابو


خەندان لایف

زۆرن ئەو کەسانەی بەهۆی خیانەتی هاوسەریەوە لەیەکتر جیادەبنەوە، بەڵام چیرۆکی "کەیسی" جیاوازە، کە رۆژێک پێش هاوسەرگیریەکەی لەبری ئەوەی بەڵێنی ژیانێکی هەتاهەتایی پێ بدرێت نامەی خیانەتی هاوسەرەکەی بۆدەنێردرێت.

کەیسی باس لە چیرۆکەکە دەکات و دەڵێت، "شەوێک پێش ئەوەی هاوسەرگیری بکەم لەگەڵ ئەو پیاوەی بۆ ماوەی شەش ساڵ پەیوەندی خۆشەویستیمان هەبو، لەگەڵ هاوڕێکەم دانیشتبوین و چێژم لە خواردنەوەکەم وەردەگرت، لەناکاو نامەیەکم بۆ هات لە ژمارەیەکی نەناسراوەوە".

لە نامەکەدا نوسرابو "من هاوسەرگیری لەگەڵ ناکەم، تۆ دەیکەیت؟، وێنەیەکیشم بۆ هات کە نامەکانی "ئەلێکس"ی دەستگیرانم و ئەو ئافرەتەی نیشان دەدا، کەیسی وتی "لەو کاتەدا نەمدەتوانی بیربکەمەوە، نەمدەزانی چی رودەدات، بەڵام دڵنیابوم کە ئیتر شتێک بونی نامێنێت بەناوی هاوسەرگیری من و ئەلێکس".

بەڵام کەیسی بیرۆکەیەکی دیکەی بۆ هات کە چۆن ئەم هەواڵە بەخێزان و هاوڕێکانی بڵێت، بۆیە بڕیاریدا لە رۆژی هاوسەرگیریەکەی ئەم بابەتە ئاشکرا بکات، وتی "لەو رۆژەدا جلی خەونەکانم پۆشی و لە کەنیسەکەدا بەرەوڕوی دەستگیرانەکەم دەرۆیشتم، کە ئەلێکس روخسارمی بینی تێگەیشت ئەمە روخساری بوکێکی دڵخۆش نیە لەم رۆژە گەورەیەدا".

"چومە بەردەمی و روبەڕوی هاوڕێ و خێزانەکانمان بومەوە و هەمو راستیەکانم ئاشکراکرد، وتم ئەمڕۆ هیچ شتێک بەناوی هاوسەرگیری بونی نیە و ئەلێکس ئەو کەسە نەبو کە بیرم لێدەکردەوە".

"لەبەردەمی هەموان وشە بەوشەی ئەو نامانەم خوێندەوە کە ئەو ئەو ئافرەتە بۆی ناردبوم، ئەلێکس بە تەواوی روخساری گۆڕابو و هیچ وشەیەکیشی بۆ وتن نەبو، هەر لەوێدا هەمو شتێکم کۆتایی پێهێنا"

 

ئه‌م بابه‌ته 27257 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP