ئەم پێکهاتەیە یارمەتی درێژبونەوەی قژ دەدات

خەندان لایف

قژ جوانی خانمان دەردەخات، رەنگە زۆر رێگەت بەکارهێنابێت بۆ ئەوەی قژت درێژ و بەهێزببێت بەڵام ئەنجامەکەی دڵخۆشکەر نەبوبێت، دەتوانیت ئاوی برنج تاقیبکەیتەوە کە یارمەتی دریژبونەوەو بەهێزبونی قژ دەدات، قژ نەرم و شێدار دەکات.

شێوازی بەکارهێنانی:
یەک کوپ برەنج
یەک کوپ ئاو
سەرەتا برنجەکە بشۆرەوە، دواتر ئاو و برنجەکە تێکەڵ بکە جێی بهێڵە بۆ چەند کاتژمێرێک، دواتر بیپاڵێوە لە قاپێکی پلاستیک هەڵێبگرە بۆ ماوەی 12 بۆ 24 کاتژمێر، دوای ئەو ماوەیە ئاوی برنجەکە بکوڵێنە، دەتوانیت زەیتی گوڵی لاڤێندەر یان زەیتی زەیتونی تێبکەیت، بۆ ماوەی 5 خولەک جێی بهێڵە، دواتر قژتی پێ بشۆ.

 

ئه‌م بابه‌ته 11134 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP