حه‌وت نیشانه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ نابێت فه‌رامۆش بكرێن


خەندان لایف

له‌وانه‌یه‌ زۆربه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ چه‌ند نیشانه‌یه‌كی‌ نه‌خۆشی‌ لێیان ده‌ركه‌وتبێت وه‌ك زۆربه‌ی‌ نه‌خۆشیه‌ بڵاوه‌كان، به‌ڵام لە راستیدا له‌وانه‌یه‌ ئه‌وانه‌ ئاماژه‌ی‌ مه‌ترسیداربن، به‌شێك له‌خه‌ڵكی‌ ئه‌و نیشانانه‌ فه‌رامۆش ده‌كه‌ن یان له‌رێگه‌ی‌ حه‌بێكی‌ ئازار شكێنه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، بەڵام باشترە لە کاتی ئەم نیشانانە سەردانی پزیشک کەیت.

یەکەم: بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش
بەرزبونەوی پلەی گەرمی ئاساییە ئەگەر بە شێوەیەکی کاتی و بۆ چەند کاتژمێرێک بێت، بەڵام رەنگە زۆر جار پلەی گەرمی لەش ئاگادار کردنەوە بێت بۆ نەخۆشیەکی مەترسیدار وەکو شێرپەنجە بەتایبەتی ئەگەر زیاتر لە سێ رۆژی خایاند، پلەی گەرمی لەش لە 39 پلە زیاتر بەرزبوەوە پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت.

دوەم: تەنگەنەفەسی
رەنگە نیشانەی نەخۆشیەکی مەترسیدار بێت وەکو هەبونی کێشە لە سیەکان، نەخۆشی بۆڕی هەوا، مەینی خوێن لە گەرو، نەخۆشی دڵ، بە تایبەتی ئەگەر لە کاتی ئاساییدا بە هەمان شێوەبو.

سێیەم: زو تێربون
کاتێک تەنها بە خواردنی چەند پارویەک هەستت بە تێربون کرد، ئەگەر هەوڵدا زیاتر بخۆیت بەڵام دڵت تێکەڵهات، توشی رشانەوە بویت ئەوا پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت رەنگە نیشانەی نەخۆشی شێرپەنجەی پەنکریاس بێت.

چوارەم: کێشە لە ریخۆڵەکان
ئەگەر هەستت بە گۆڕانکاری کرد لە رەنگی پیسایی یان خوێنت بینی و ئازارێکی زۆر لە ریخۆڵەکانتدا هەبو، رەنگە نیشانەی هەبونی بەکتریا بێت لە ریخۆڵەکان، یان نیشانەی نەخۆشی شێرپەنجەی قۆلۆن بێت.

پێنجەم: دابەزینی کێش 
دابەزینی کێش لەناکاو دەکرێت نیشانە بێت بۆ نەخۆشیەکانی شەکرە، جگەر، شێرپەنجە، خەمۆکی.

شەشەم: گۆڕانکاری لە هەڵسوکەوت
وەکو کەمبونەوەی سەرنج، لاوازبونی بیرکردنەوەو و لەدەستدانی بیرەوەری، پێویست دەکات پزیشکی پسپۆر ببینیت.

حەوتەم: گۆڕانکاری لە بینایی
ئەگەر هەستت کرد پەڵەیەک لەناو چاوتدا دروست بوە و سەرئێشەت هەیە، بۆ ماوەی 20-60 خولەک بەردەوام بو، پێویستە بە خێرایی سەردانی پزیشک بکەیت.

ئه‌م بابه‌ته 34262 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP