ئەتەکیەتی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کەپێویست دەکات بیزانیت

خەندان لایف

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە ئێستادا بەکارهێنەرێکی یەکجار زۆری هەیە، هەمو تەمەنێک و لە هەمو ئاستێکدا بەکاری دەهێنن، بۆیە پێویست دەکات زۆر وریابیت لە بەکارهێنانیدا و ئاگاداری ئەو بڵاوکراوانە بیت کە دایدەبەزێنیت، هەندیک یاسای ئەتەکیەتی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەیە پێویست دەکات هەمو کەسێک بیزانێت و جێبەجێی بکات.

یەکەم: بەبێ رەزامەندی هاورێکانت وێنە تاگ مەکە و لە ئەکاونتەکانیان پۆستی مەکە، رەنگە تۆ بەلاتەوە ئاسایی بێت بەڵام مەرج نیە لای بەرامبەرەکەت بە هەمان شێوە بێت.

دوەم: کاتێک تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەکاردەهێنیت و چەند کەسێک لە نزیکی تۆیە پێویست ناکات هەر شتێک کە دەیبینیت نیشانی بەرامبەرەکەتی بدەیت.

سێیەم: هەندێک تایبەتمەندی هەیە پێویست ناکات بۆ کەسانی دیکەی دابنێیت، هەر چالاکیەک کە ئەنجامی دەدەیت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دایمەنێ.

چوارەم: کاتێک جگەرە یان نێرگەلە دەکێشیت، یاخود مادە کحولیەکان دەخۆیتەوە پێویست ناکات وێنەی پێوە بگریت و نیشانی بدەیت .

پێنجەم: ئەگەر دەتەوێت کۆتایی بەپەیوەندی خۆت و خۆشەویستەکەت بهێنیت، هەرگیز بەنامە ئاگاداری مەکەرەوە، راستە ئاسانترە بەڵام شێوازێکی رێزدارانە نیە.

شەشەم: کاتێک هاورێیەک یان کەسێکی تەنیشتت مۆبایل بەکاردەهێنێت تەماشای مەکە و رێز لە تایبەتمەندیەکانی بەرامبەرەکەت بگرە.

حەوتەم: هەرگیز بارودۆخی خراپت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دامەنێ، وەکو ئەوەی بڵێیت "نەخۆشم، یان نەشتەرگەریم بۆ کراوە، توڕەم".

هەشتەم: پێویست ناکات لە کاتی سەردانکردن بۆ هەر شوێنێک چێک ئین بکەیت، بێگومان ئاساییە وێنەی خۆت لە شوێنە جیاوازەکان بڵاوبکەیتەوە بەڵام پێویست نیە چێک ئین بکەیت بۆ هەمو شوێنێک.

نۆیەم: رێز لە تایبەتمەندیەکانی کەسە نەناسراوەکان بگرە بە تایبەتی ئەو کەسانەی نەتبینیون، هەر ئەکاونتێک کە دەیبینیت نامەی بۆ مەنێرە و داوای هاوڕێیەتی لێمەکە.

دەیەم: کاتێک وێنە لەگەڵ کەسێکدا دەگریت بەبێ رەزامەندی ئەو کەسە وێنەکە دامەنێ.

یانزەیەم: تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ شەڕکردن بەکارمەهێنە، کاتێک لەگەڵ هاوڕێیەکت یان کەسێکی نزیکت ناکۆکیت دەبێت وشەی نەشیاو لە ئەکاونتەکانت دامەنێ.

دوانزەیەم: لە کاتی رۆیشتنت بۆ میوانی پێویست ناکات وێنەی خۆت بگریت لەو شوێنە، یان وێنەی ئەو خواردنانە بگریت کە بۆت دانراون و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوی بکەیتەوە.

سیانزەیەم: کاتێک لەگەڵ کەسانی دیکە دەڕۆیتە دەرەوە، خۆت بە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سەرقاڵ مەکە.

چواردەیەم: ئەگەر کەسێک لە ئەندامانی خێزانەکەت نەخۆش کەوت پێویست ناکات وێنەی بگریت و دایبەزێنیت.

پانزەیەم: زیادەرەوی مەکە لە پۆستکردنی هیچ بابەتێک، با ژمارەی پۆستەکانت بەم شێوەیە بن لە رۆژێکدا
فەیسبوک: 1 
تویتەر: 15
ئینستاگرام: 1 يان 2
سناپچات: 5 يان 7


شانزەیەم: کاتێک لەگەڵ هاورێیەکت دایت یان سەردانی کەسێک دەکەیت داوای وشەی نهێنی ئینتەرنێتی لێمەکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 10297 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP