سەنا بەرزنجی یەکەمین تیزەری ئەلبومەکەی بڵاوکردەوە


خەندان لایف

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ "سەنا بەرزنجی" تیزەری یەکەمین ئەلبومی خۆی بە ناوی "راز" بڵاوکردەوە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام سەنا بەرزنجی یەکەمین تیزەری ئەلبومە نوێیەکەی بە ناوی "راز" بڵاوکردەوە کە بڕیارە لە 12ی دیسەمبەر تەواوی ئەلبومەکەی بڵاوبکاتەوە.

سەنا بەرزنجی ئاشکرایکرد کە تەواوی ئاوازەکانی ئەلبومەکەی لەلایەن "نەڤید زەردی" دانراوە، زۆربەی هۆنراوەکان لەلایەن "رەنج سەنگاوی" نوسراون، ئەلبومەکەی لەلایەن کۆمپانیای "فەیمەس پرۆدەکت" بەرهەم دەهێندرێت.

وە هەروەها رایگەیاند ئەلبومەکەی سێ تیزەری دەبێت، یەکەم تیزەری بڵاوکردەوە، پێش بڵاوبونەوەی ئەلبومەکەی دو تیزەرەرەکەی دیکەی بڵاودەکاتەوە.

 
 
 
 
View this post on Instagram
 
 
 
 
 
 
 
 
 

. ئاڵبۆمی ڕازی سەنا بەرزەنجە 12.12 بڵاو دەبێتەوە. ئاوازەکانی ئەو ئاڵبۆمە نەوید زەردی دایناوە و زۆربەی شێعرەکانی ئەو ئاڵبۆمە لە لایەن شاعری گەورەی کوردستان ڕەنج سەنگاویەوە نووسراوە. ئەو ئاڵبۆمە کۆمپانیای Famous Production بەرهەمی دەهێنێ. دابەشکردنی ئەو ئاڵبۆمە کاک ئەفشین شوکری کردوویەتە و تۆمار کردنی دەنگ لە ئاریۆس ستۆدیۆ کراوە. ئاڵبۆمەکە سێ تیزێری دەبیت کە ئەوە یەکەمین تیزێری فەرمی ئاڵبۆمی ڕازە. —————————————————- @famous.production.nz Video by: @ishayanps —————————————————- آلبوم راز ثنا برزنجه 12.12 سال میلادی منتشر خواهد شد ملودیهای این آلبوم رو نوید زردی درست کردند و بیشتر ترانه های این آلبوم رو شاعر بزرگ کورد رنج سنگاوی نوشتند و این آلبوم توسط شرکت famous production تهیه شده است. این آلبوم توسط افشین شکری تنظیم شده است و در آریوس استودیو رکورد شده است این آلبوم سه تیزر خواهد داشت که این یکی از این تیزرها میباشد. —————————————————— Raz Album By Sana will be release on 12.12 . The Albums melodies are by Navid Zardi and Lyrics written by Ranj Sangawi one of the best poets in Kurdistan . Famous Production will be producing the album. Afshin shokri arranged the album and it was recorded in Aryos Studio. this is the first official teaser for the album and The Album will have 3 video teasers .

A post shared by SANA BARZANJE (@sanabarzanje) on


سەنا لەدایک بوی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوەو کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستی پێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بەخۆی رابکێشێت.

ئه‌م بابه‌ته 11240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP