لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆئەمڕۆ 24ی ئەیلول لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ناکۆکیت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت ئەو شتەیە کە بەردەوام بیری لێدەکەیتەوە، پێویست ناکات هێندە درێژە بەکێشەکانتان بدەیت وهەوڵبدە کۆتایی پێبهێنە، رێگە مەدە شکستەکانی رابردوت واتلێبکات دەستبەرداری ئامانجەکانت ببیت، کۆبونەوەی زیاتر لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیتان بەهێزتر دەکات.

گا 20\4 - 20\5
ئەمڕۆ بیرت زۆر سەرقاڵە بەهۆی هەندێک کێشەی کۆمەڵایەتیەوە، پێویست ناکات هێندە نیگەرانی ئەو بارودۆخە بیت و بەردەوام بیری لێ بکەیتەوە، ترسی لەدەستدانی کەسێکی نزیکت بوەتە هۆی ئەوەی ترست لە داهاتو هەبێت، هەوڵبدە خۆت بە ئەنجامدانی چەند چالاکیەکی بەسودەوە سەرقاڵ بکە بۆ ئەوەی لە ستریس دوربکەویتەوە.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەمرۆ لە لوتکەدا دەبیت وەکو ئەوەی کە ماوەیەکی زۆر لەمەوپێش دەتویست، ماندو بویتە لە رۆتیناتی ژیانت و ئارەزو دەکەیت گۆڕانکاری ئەنجام بدەیت، ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ تۆ، بەڵام سەرنج مەکەرە سەر ئەنجامدانی یەک گۆڕانکاری، هەوڵبدە هەنگاو بە هەنگاو چەند گۆڕانکاریەک لە ژیانتدا ئەنجام بدەیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەگەر دابنیشیت و چاوەڕێ بکەیت کەسێک دەستت بگرێت ئەو بارودۆخەی ژیانت بگۆڕێت ئەوا هەرگیز گۆڕانکاری نابینیت لە ژیانتدا، لە ئەمڕۆوە دەست پێبکەو پلان بۆ داهاتوت دابنێ، ئەم ساتە کلیلی یەکەم هەنگاوتە بۆ ئەوەی ژیانت باشتر بکەیت، ئەمرۆ رۆژێکی گونجاوە بۆ تۆ و بەخت یاوەرت دەبێت.

شێر 23\7 - 22\8
کەسێکی هەستیاریت و قسەی کەسانی دیکە کاریگەریت لەسەر دەکات ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی نەتوانیت بڕیارەکانی ژیانت بدەیت، کاتی ئەوەیە بەدڵ بیر نەکەیتەوە و بەربەستەکانی ژیانت بشکێنە، خۆشەویستەکەت ئەم چەند رۆژە بە تەواوی پاڵپشتیت دەکات و دەتوانیت پشتی پێ ببەستیت.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەمرۆ باڵانسیک رابگرە لە نێوان کارەکەت و خێزانەکەت، ئەم چەند رۆژە سەخت دەبێت بۆ ئەوەی بڕیار لەبارەی داهاتوتەوە بدەیت، چاوەڕێی تێپەڕبونی کات بکە بۆ ئەوەی شتەکانت بۆ رون ببنەوە، هیچ ئامانجێک بەبێ قوربانیدان بەدەست ناهێندرێت، بۆیە بەهێزبە و ترس لە خۆت دوربخەرەوە.

تەرازو 23\9 - 22\10
پێویستت بە ئەنجامدانی گەشتێک دەبێت بۆ ئەوەی پشویەک وەربگریت لەلایەنی دەرونیەوە، زۆر بیرکردنەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت، هەوڵبدە خۆشەویستی خۆت بۆ کەسانی چواردەورت دەربخە و مەترسە لەوەی هەستەکانت بشاریتەوە.

دوپشک 23\10 - 21\11
سوپاسی هاوڕێکانت بکە و پێیان بڵی کە ئەوان چ مانایەک دەگەیەنن لەژیانی تۆدا، گرنگە هەستەکانت بۆ چواردەورۆەکەت دەربخەیت لەپێناو بەهێزبونی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت، گرنگە لەلایەنی سۆزداریدا لەرۆتین دوربکەویتەوە بۆ ئەوەی خۆشەویستەکەت لەدەیت نەدەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
چەندین رێگاری جیاواز تاقیدەکەیتەوە و پیایدا تێپەر دەبیت، پێویست ناکات نیگەرانیان بیت چونکە دەبن بە ئەزمون بۆ ژیانت، ئاگاداربە لەوەی چی دەکەیت بە ئامانجی ژیانت و چی هەڵدەبژێریت، راوێژ بە کەسانی دیکە بکە و سود لە بیرۆکەکانیان وەربگرە.

گیسک 22\12 - 19\1
گرنگە ئەمڕۆ گفتوگۆ لەگەڵ خۆتدا بکەیت و لە هەستەکانت تێبگەیت، هاوسەنگیەک رابگرە لە نێوان دڵ و مێشکت، ئەم چەند رۆژە بە تەواوی دڵت زاڵ بوە بەسەرتدا، بەردەوام بونت بەم شێوە زۆر دەرفەتی گرنگی ژیانت لەدەست دەدات.

سەتڵ 20\1 - 18\2
باشترینی خۆت بخەرەڕو، پێویست ناکات لە هەوڵی ئەوەدا بیت کەسانی چواردەورت لە خۆت رازی بکەیت، هەوڵ بۆ ژیانی خۆت بدە و تواناکانت بەرەو پێش بەرە، دڵنیابەرەوە لەوەی رێگە نەدەیت خۆشەویستەکەت بە خەمباریەوە بمێنێتەوە، هەوڵبدە پەیوەنیتان زیاتر بەرەوپێش بەرن.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
دەتەوێت ئەو دەنگەی لە ناختدا هەیە هەموان بیبیستن و وشەکانت بۆ کەسانی دیکە بخەیتەڕو، بەڵام ترست هەیە لەوەی کەسانی چواردەورت لێت تێنەگەن، هەوڵبدە قسەکانت  بۆ کەسێکی متمانە پێکراو باسبکە، ستریسی زۆر کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 60307 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP