درامای گۆت خەڵاتی باشترین زنجیرەی وەرگرت

خەندان لایف

زنجیرەی گۆت "یاری تەختی پاشایەتی" خەڵاتی ئێمی وەرگرت بۆ باشترین زنجیرە دراما.

دوێنێ ئاهەنگی خەڵاتی ئێمی بۆ ساڵی 2019 لە شاری لۆس ئەنجلس بەڕێوەچو، لە ئاهەنگەکەدا 71 خەڵات دابەشکرا، لە ناویاندا زنجیرەی گۆت (یاری تەختی پاشایەتی) خەلاتی باشترین زنجیرە درامای وەرگرت، بەشێکی زۆر لە ئەکتەرانی ناو زنجیرە دراماکە بەشداریی ئاهەنگەکەیان کرد.

هەروەها "پیتەر دینگلیج" کە لە زنجیرەکەدا بە ناوی "تیرۆن لانستەر" بەشداربو، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پاڵپشتی زنجیرە درامی وەرگرت.

یاری تەختی پاشایەتی زنجیرە درامایەکی خەیاڵیە، لە 8 وەرز پێکهاتوە، ژمارەی سەرجەم زنجیرەکانی 73، یەکێکە لە بەناوبانگترین زنجرە دراماکانی جیهان، یەکەمین وەرزی لە ساڵی 2011 نمایشکرا، ئەم ساڵ کۆتا وەرزی نمایشکرا.

 

ئه‌م بابه‌ته 6570 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP