ئەو زەیتانەی برۆ پڕدەکەن


خەندان لایف

برۆی پڕ و جوان ئارەزو هەمو خانمێکە، بەڵام زۆرکات پەنا بۆ بەکارهێنانی تاتۆی برۆ دەبەن و دەیانەوێت لە رێگەی تاتۆوە برۆیان پڕدەربخەن، بەڵام باشترین هەڵبژاردە ئەوەیە لە رێگەی بەرهەمە سروشتیەکانەوە برۆت پڕ بکەیت، ماڵپەری food ndtv باشترین زەیتەکانی بڵاوکردوەتەوە بۆ پڕبونی برۆ.

یەکەم: زەیتی گەرچەک
یارمەتی پڕبونی برۆ دەدات رێگر دەبێت لە هەڵوەرینی برۆ، بەهۆی پێکهاتە خۆراکیەکانی کە دەوڵەمەندە بە پرۆتین، ترشەچەوری، ڤیتامین، هەروەها دژە ئۆکسانە، دەتوانیت بە چەند دڵۆپێک زەیت مەساج برۆ برۆکانت بکەیت و رێگە بدەیت 30 خولەک پێوەی بمێنێتەوە، دواتر بە لێکەرەوەی ماکیاژ بیسرە،  روخسارت بە ئاوی شلەتێن بشۆ، هەمو رۆژێک دوبارەی بکەرەوە.

دوەم: زەیتی گوێزی هندی
یارمەتی چالاک بونی سوڕی خوێن دەدات، رەگی تاڵی برۆکان پڕ دەکات و پڕی دەکات، هەمو رۆژێک لە برۆکانتی بدە، بەڵام بەکارهێنانی بۆ چەند رۆژێکی کەم لە هەفتەکەدا ئەنجامێکی چاوەڕوانکراوی نابێت.

سێیەم: زەیتی زەیتون
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A ،E یارمەتی گەشەکردنی خانەکانی برۆ دەدات، رۆژی یەک جار بەکاری بهێنە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک بەردەوام بە پاشان ئەنجامەکەی دەبینیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 13629 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP