کادیر دۆغلو: هەرگیز رێگر نابم لە کارەکانی ناسلیهان

خەندان لایف

"کادیر دۆغلو" هاوسەری خانمە هونەرمەند "ناسلیهان ئەتاگوڵ" لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری cnnturk باس لە رۆڵی خۆی دەکات لە ژیانی ناسلیهان و دەڵێت "هەرگیز رێگری لێ ناکەم".

کادیر دۆغلو لە رونکردنەوەیەکیدا بۆ گۆڤاری cnnturk رایگەیاند، "من ناسلیهانم ئەو کاتە خۆشدەویت کە کارەکەی دەکات، هەرگیز ئەو شتە لە منەوە نابیسترێت کە پێی بڵێم واز لەکارەکەت بهێنە ولەماڵەوە دابنیشە، نە لەدڵمەوەو نە لەدەممەوە هیچ شتێکی خراپ دەربارەی ئەو ناوترێت".

هەروەها ئەوەی خستەڕو، "لەم سەردەمەی ئێستادا پیاوان هەوڵ دەدەن کۆنتڕۆڵی هاوسەرەکانیان بکەن چونکە پێیان وایە لە ئاستێکی بەرزتردان، لە راستیدا پیاوەتی راستەقینە بەو شێوەیە نیە کەرێگری لە چونەدەرەوە یان کارەکانی ئافرەت بکەیت و فشاریان بکەیتەسەر بەڵکو دەبێت رێز لە ئازادیەکانیان بگریت".

لە درێژەی قسەکانیدا دەربارەی پەیوەندی خۆی و ناسلیهان وتی" ناسلیهان ئەو کەسەیە کە بۆ تەواوی ژیانم هەڵمبژاردوە، تەنانەت ئەگەر بمرم و جارێکی دیکە زیندو ببمەوە ئەو هەڵدەبژێرمەوە، ئێمە موڵکی یەکترین".

ناسلیهان لە دایکبوی ساڵی 1992 ناسراوە بەوەی شێوەی لە تورک ناچێت، دایکی ڕوسیە و باوکی شەرکەسیە و لە تەمەنی شەش ساڵیەوە دەستی بەکاری نواندن کردوە سێ جار خەڵاتی باشترین ئەکتەری وەرگرتوە.

ناسلیهان پاش ماوەیەکی زۆر لە خۆشەویستی لەساڵی 2016 هاوسەرگیری لەگەڵ کادیر دۆغلو دەکات، هاوسەرەکەی کاری مۆدێل دەکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 18890 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP