بۆ پیاوان.. ماسکێکی کاریگەر بۆ خاوێنکردنەوەی پێست


خەندان لایف

بێگومان تەنها خانمان نین کە گرنگی بە پێستیان دەدەن، پیاوانش بە هەمان شێوە پێویست دەکات رۆژانە گرنگی بە پێستی روخساریان بدەن و بە بەکارهێنانی ماسکی سروشتی پێستیان خاوێن بکەنەوە، خانە مردوەکانی پێستیان لابدەن، ماڵپەری askmen باشترین ماسکی بڵاوکردوەتەوە بۆ خاوێنکردنەوە پێست.

بۆ پێستی وشک
یەک کەوچک جێلی ئالۆڤێرا
یەک کەوچک زەیتی گوێزهند
پێکهاتەکان تێکەڵ کە و بیدە لە روخسارت بۆ ماوەی 15 خولەک، دواتر بە ئاوی شلەتین بیشۆ و کرێمی شێدارکەرەوەی پێست بەکاربهێنە، دەتوانیت لە تێکەڵەکەدا زەیتی ڤیتامین E بەکاربهێنیت کە ئەنجامێکی باشتری دەبێت.

بۆ پێستی چەور
سێ کەوچک شۆفان
یەک کەوچکی چا هەنگوین
دو کەوچک ماست
بەباشی تێکەڵی بکە تا وەکو کرێمێکی لێدێت، بیدە لە روخسار و ملت، بەڵام لە چاو و لێوتی نزیک مەکەرەوە، بۆ ماوەی 15 خولەک پێوەی جێبهێڵە، دواتر بە ئاوی شلەتین بیشۆ، ئەنجامێکی باشتری دەبێت ئەگەر پێش بەکارهێنان بۆ چەند خولەکێک سەرت لەسەر هەڵمی ئاو دابنێیت بۆ ئەوەی خانەکانی پێستت بکرێنەوە.

بۆ پێستی ئاسایی
نیو کوپ قاوەی هاڕاو
یەک سپێنەی هێلکە
یەک کەوچک ئاوی لیمۆ
یەک کەوچک هەنگوین 
یەک کەوچک زەیتی گوێزی هندی
پێکهاتەکان تێکەڵ بکە و بیدە لە روخسار و ملت، چەند خولەکێک مەساج بۆ پێستت بکە و بۆ ماوەی 15 خولەک پێوەی جێبهێڵە، بە ئاوی شلەتێن بیشۆ و بە خاولیەکی نەرم پێستت وشک بکەرەوە، ئەگەر هەستت کرد پێستت وشک بوە واتە بە تەواوی پێستت خاوێن بوەتەوە، کەمێک زەیتی گوێزی هندی وەکو شێدارکەرەوە بدە لە روخسارت.

 

ئه‌م بابه‌ته 3516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP