زیانی کەرەستە پاککەرەوەکانی ماڵ بۆ سییەکان هاوشێوەی جگەرەیە


خەندان لایف

توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت بەکارهێنانی کەرەستەکانی خاوێنکردنەوە بە بەردەوامی زیانێکی ئەوتۆ لە کارایی سییەکان دەدات هاوشێوەی ئەوەی کەسێک رۆژانە 20 جگەرەبکێشێت.

توێژینەوەکە لەسەر شەش هەزار کەس و بۆماوەی بیست ساڵ ئەنجامدراوە، لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتوە خانمان بە تایبەت لە مەترسی توشبونن بە چەندین گرفتی تەندروستی، پاش ئەوەی بۆماوەی درێژخایەن کەرەستەکانی خاوێنکردنەوە بەکاردەهێنن.

هەروەها بە پێی توێژینەوەیکی دیکە لە کە ماڵپەری lung بڵاوبوەتەوە، سەلماندویەنی بەرهەکانی پاککردنەوە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە چاو و گەرو، هەروەها دەبێتە هۆی سەر ئێشە و چەندین نەخۆشی مەترسیداری وەکو شێرپەنجە.

توێژەران رێنمایی خانمان دەکەن بۆ خاوێنکردنەوەی ماڵەکانیان و کەرەستەکانی ماڵەوەیان، کە تەنیا پارچە قوماشێک و هەندێک ئاو بەکاربهێنن، نەک ئەو کەرەستانەی خاوێنکردنەوەی وەکو شامپۆ و زاهی و هاوشێوەکانیان.

ئه‌م بابه‌ته 7262 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP