شێوازی دروستکردنی پاقلاوە


خەندان لایف

پێکهاتەکان:
یەک پاکەت هەویری پاقلاوە
1\4 کیلۆ گوێز
یەک کوپ کەرەی تواوە یان رۆن
یەک کەوچک دارچین و هێل

پێکهاتەکان بۆ شیلەکە:
سێ کوپ شەکر
یەک کوپ و نیو ئاو
یەک کەوچک ئاوی لیمۆ

شێوازی ئامادەکردنی:
- سەرەتا شیلەکە دروست بکە شەکرو ئاوەکە تێکەڵ بکە، لەسەر ئاگر دایبنێ تا دەکوڵێت پاشان ئاوی لیمۆکەی تێبکە 10 خولەکێک بیکوڵێنە و دایبگرە.
- پێش دروستکردن هەویرەکە لە سەلاجە دەریبهێنە.
- کاتێک نانەکەت بەکاردەهێنی بۆ ئەوەی وشک نەبێت دەتوانن خاولیەک یان پارچە پەرۆیەک لەسەر نانەکە دابنێن.
- کەرەکە دەتوێنیتەوە.
- سینیەک چەور بکە، نیوەی نانەکە دانە دانە چەور دەکەی دەکەیتە ناو سنیەکەو گوێزەکە لەگەڵ دارچین و هێل تێکەڵ دەکەی دەکەیتە سەر نانەکە.
- دواتر نیوەی نانەکەش چەور بکە بیکەرە ناو سینی.
- دەیبریتەوە دەکەیتە فرن سەروژێری بەیەکەوە کە سوربوەوە دەریبهێنە راستەوخۆ شیلەی گەرمی پێدابکە و پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 11642 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP