بۆ خانمان.. هایلایت بۆ ئەم شوێنانەی روخسار بەکاربهێنە


خەندان لایف

هایلایت یەکێکە لەسەرەکیترین کەرەستەکانی ماکیاژکردن، لە ئێستادا بە رێژەیەکی بەرچاو بەکاردەهێندرێت، هایلایت لە روخساردا بۆ ئەو شوێنانە بەکاردەهێنرێت کە دەتەوێت بەرزتر دەریان بخەیت، هەربۆیە دەبێت زۆر بەوریایی بەکاری بهێنیت، هەروەها زیادەرەوەی مەکە لە بەکارهێنانیدا، بۆ ئەم شوێنانەی روخسارت بەکاریان بهێنە.

یەکەم: چاو
لە ژێر برۆ هایلایت بەکاربهێنە بەڵام لە کۆتایی برۆتدا، هەروەها بۆ پێشی چاوت واتە لە بەینی سەرەتای چاوت و ئێسکی لوتت.

دوەم: رومەت
کاتیک دەتەوێت رومەتت پڕ دەربکەوێت، سەر ڕومەت بۆ ناوەراستی رومەتت بکە، بەڵام ئەگەر دەتەویت رومەتت بەرز دەربکەوێت هایلایت لە بەشی سەرەوەی رومەتت دابنێ.

سێیەم: لوت
گرنگ نیە لوتت شێوەی هەر شێوەیەک بێت، دەتوانیت هایلایت بۆ سەری لوتت هەروەها کەمێک بۆ تەنیشتی لوت بکەیت.

چوارەم: لێو
کاتێک دەتەوێت لیوت پڕ و جوان دەربکەوێت، هایلایت بۆ بەشی ناوەراستی لێوی سەرەوەت هەروەها بۆ ناوەراستی لێوی خوارەوەت بکە، پاشان سوراوەکەتی لێبدە.

 

ئه‌م بابه‌ته 11097 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP