لە وەرزی پایزدا چی بەسەر جەستەدا دێت

خەندان لایف

وەرزی پایز یەکێکە لە جوانترین وەرزەکان، لەگەڵ هاتنیدا هەندێک گۆڕانکاری لە کەش و هەوادا دروست دەکات کە کاریگەری دەبێت لەسەر جەستەی مرۆڤ، هەندێک گۆرانکاری تێدا رودەدات.

مەترسی توشبون بە جەلتەی دڵ زیاد دەکات
بە پێی توێژینەوەکان لەگەڵ نزمبونەوەی پلەی گەرمی رێژەی لێدانی دڵ زیاد دەکات، پەستانی خوین بەرز دەبێتەوە مەترسی مەینی خوێن زیاد دەکات کە ئەمانەش هۆکارن بۆ توشبون بو جەڵتەی دڵ، هەربۆیە پێویستە لەم وەرزەدا جلی گەرم بپۆشیت.

چاوەکان وشک دەبن
لە وەرزی پایز هەوا وشک و سارد دەبێت کە کاریگەری لەسەر چاوەکان دەبێت، بۆیە پێویست دەکات فرمێسکی دەستکرد بۆ چاوەکانت بەکاربهێنیت.

پێست وشک دەبێت
لەم وەرزەدا تەنها چاو وشک نابێت بەڵکو کاریگەری لەسەر پێست دەبێت، پێویستە خۆت بپارێزیت و دژەخۆر بەکاربهێنیت هەروەها کاتی خۆشوشتنت کەم بکەیتەوە کە هۆکارن بۆ ئەوەی زیاتر پێست وشک ببێت.

هەست بە ئازار دەکەیت
بە پێی توێژینەوەکان لەم وەرزەدا ماسولکەکان زیاتر گرژ دەبن، هەروەها ئازاری مل و پشت زیاتر دەبێت.

رێژەی ڤیتامین D لە جەستەدا کەم دەبێتەوە
بەهۆی ئەوەی زیاتر کەشوهەوا هەور دەبێت و کەمتر خۆر دەردەکەوێت.

هەست بە خەمباری دەکەیت
بەهۆی ئەوەی خۆر کەم دەردەکەوێت زیاتر کەشوهەوا مات دەردەکەوێت و وات لێدەکات هەست بە بێتاقەتی و خەمباری بکەیت.

ئەگەری نەخۆشکەوتنت زیاتر دەبێت
پلەی گەرمی لەم وەرزەدا جێگیر نیە، هەندێک کات گەرمە و هەندێک کات سارد، ئەمەش وات لێدەکات نەخۆش بکەویت.

باشتر دەخەویت
کاتێک شەوان باش دەخەویت بەرۆژ توانای ئەنجامدانی چالاکیەکانت زۆرتر دەبێت، ئەم وەرزە دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی کاتی نوستنت رێکبخەیت.

قژ زیاتر هەڵدەوەرێت
بە تایبەتی لە مانگی ئۆکتۆبەر و نۆڤەمبەر، بۆیە ئەگەر هەستت کرد هەڵوەرینی قژت زۆر بوە پێویست ناکات نیگەران بیت.

مەترسی توشبونت بە نەخۆشیە درێژخایەنەکان کەم دەبێتەوە
لە وەزری پایزدا زیاتر گرنگی بە خواردنەوەی چا دەدرێت، چا هۆکارێکە بۆ ئەوەی لە نەخۆشیە درێژخایەنەکان دوربکەویتەوە، بۆیە خواردنەوەی چا دەکرێت یارمەتیدەر بێت، خواردنەوەی چای زەنجەفیل ئەنجامێکی زۆر باشتری دەبێت.

جەستە چالاک دەبێت
لە وەرزی هاویندا بەهۆی بەرزی پلەی گەرمیەوە جەستەو خاو دەبێتەوەو توانای جوڵەی کەم دەبێتەوە، بەڵام لە وەرزی پایزدا جەستە زیاتر چالاک دەبێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 13768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP