چۆن بۆیەی نینۆکەکەت بۆ ماوەیەکی زیاتر بهێڵیتەوە


خەندان لایف

زۆرجار ئەو شتەی خانمان نیگەران دەکات لە کاتی رەنگ کردنی نینۆکیان ئەوەیە کە بۆیەکە بۆ ماوەیەکی زۆر نامێنێتەوە، بەشێکی لێدەبێتەوە و بەشێکی پێوەی دەمێنێتەوە، بەم شێوەیە وادەکات نینۆکەکانت بێبایەخ دەربکەون، ماڵپەری quora ئەو هەنگاوانەی بڵاوکردوەتەوە کە وا دەکات بۆیەکەت بۆ ماوەیەکی زیاتر بە نینۆکتەوە بمێنێتەوە.

یەکەم: سەرەتا نینۆکت بۆیە بکە بەئەو رەنگەی ئارەزوت لێیەتی و چاوەڕێبکە تا وشک دەبێتەوە.

دوەم: دوبارە جارێکی دیکە رەنگی بکەرەوە.

سێیەم: دوای ئەوەی بۆ دوەم جاریش وشک بوەوە، بە بۆیەی ئاوی جارێکی دیکە بۆیە بدە لە نینۆکەکەت.

چوارەم: دوای دو رۆژ دوبارە بۆیەی ئاوی لێبدەرەوە، بەم شێوەیە بۆیەکەت زۆر زیاتر دەمێنێتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 3630 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP