ئەگەر هەستت بەم خاڵانە نەکرد هاوسەرگیری لەگەڵ مەکە


خەندان لایف

ژیان هاوسەرگیری جوانە بەڵام ئاسان نیە، بۆیە پێویست دەکات ئەو کەسەی هەڵیدەبژێریت لە هەمو رویەکەوە تەواوکەری ژیانت بێت، دەبێت زۆر وریابیت لەوەی کێ هەڵدەبژێریت، چونکە ئەو تاکەکەس دەبێت کە هەمو خۆشی و ناخۆشیەکانتی لەگەڵدا بەشدەکەیت، باشتر وایە پێش ئەوەی بڕیاری هاوسەرگیری لەگەڵ بدەیت لەم خالانە دڵنیابیتەوە کە هەستی پێ دەکەیت لەگەڵیدا.

یەکەم: دڵخۆشی و بە پەرۆشی
بە پلەی یەکەم دێت لە لیستەکەدا، چونکە ئەو کەسەی هەڵیدەبژێریت دەبێت کەسێک بێت وات لێبکات دڵخۆش بیت و بەپەرۆش بیت بۆ بینینی، نەک هەمیشە وات لێبکات بە نەرێنی بیربکەیتەوە.

دوەم: شانازی
بیر لەوە بکەرەوە ئەگەر هاوڕێیەکی کۆنت ببینیت و هاوسەرەکەتی نیشان بدەیت ئایا هەست بە شانازی دەکەیت یان شەرمەزاری؟ ئەگەر زانیت ئەو کەسێکە کە شانازی پێوە ناکەیت باشترە لێی دوربکەویتەوە.

سێیەم: پارێزراوی
ئەگەر دەزانیت ئەو کەسێکە ناتوانێت روبەڕوی بارودۆخە سەختەکان ببێتەوە و هەست بە پارێزراوی ناکەیت لای ئەو پێویستە دەست بەرداری ببیت، چونکە ئەو کەسێکی شیاونابێت بۆ ژیانی هاوسەرگیری.

چوارەم: بایەخ پێدان
یەکێکە لە گرنگترین ئەو شتانەی دەبێت لەبەرچاوی بگریت، گرنگە لە ژیانی هاوسەرێتیدا بایەخ بە یەکتری بدەن و کێشەو هەستەکانی یەکترتان بەلاوە گرنگ بێت، ئەگەر هەستت کرد بەرامبەرەکەت بەم شێوەیەیە ئەوا بزانە ئەو کەسێکی گونجاوە بۆ ئەوەی ژیانی لەگەڵ بەسەر بەریت.

پێنجەم: بەها
زۆر گرنگە ئەو کەسەی هەڵیدەبژێریت بەهای تۆ بزانێت وەکو کەسێکی بێبەها تەماشات نەکات، و بۆ هەمو کارێک کە بۆی دەکەیت بێ منەت نەبێت، ترسی لەدەستدانی یەکتریتان هەبێت.

شەشەم: خۆشەویستی
ژیان بێ خۆشەویستی بەردەوام نابێت، گرنگە کاتیک لای ەویست هەست بە خۆشەویستی بکەیت.

حەوتەم: رێزگرتن
رێزگرتن لە خودی خۆت هەروەها رێزگرتن لە بیرکردنەوەو بۆچونەکانت، چونکە بێ رێزگرتن ژیانی هاوسەرگیری سەرناگرێت.

ئه‌م بابه‌ته 67963 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP