چۆن لەدوای 50 ساڵیەوە جوانپۆشی خۆت بپارێزیت

خەندان لایف

کاتێک تەمەنت دەگاتە سەرو 50 ساڵیەوە مانای ئەوەنیە نەتوانیت بە هەمان شێوەی جاران گرنگی جوان پۆشی و سەرنجراکێشی خۆت بدەیت، بە پێچەوانەوە پێویست دەکات زیاتر گرنگی بە خۆت بدەیت و پاریزگاری لە ریک پۆشی و جوان پۆشیت بکەیت بە بەکارهێنانی ئەم رێنماییانە.

یەکەم: کاتیک دەگەیتە سەرو 50 ساڵیەوە مانای ئەوەیە بە تەواوی لە خۆت تێگەیشتویت و دەزانیت چ ستایل و شێوازیک بۆ تۆ گونجاوە، دڵنیابەرەوە لەوەی ئەو جلەی دەیپۆشیت گەنجانەتر یان گەورەتر نەبێت لە تەمەنی خۆت بەڵکو لە ئاستی تەمەنی خۆتدا بێت.

دوەم: گرنگی بە لەشولارت بدە، واتە بەردەوام ئاگاداری کێشت بە، رێگە مەدە کێشت زیاد بکات.

سێیەم: کاتێک تەمەنت بەرەو سەرەوە دەچێت مانای ئەوەنیە تەنها رەنگی رەش یان رەنگە تۆخەکان بپۆشیت، زیاتر گرنگی بە رێکخستنی رەنگەکان بدە، بەڵام هەوڵبدە لە سێ رەنگ زیاتر بەکارنەهێنیت لە جلەکانتدا.

چوارەم: بێگومان تەمەن کاریگەری لەسەر پێست دەبێت و زیاتر پێست چرچ دەبێت، بۆیە گرنگی بە پێستت بدە، مەساجی پێست لەبیر مەکە، ئەو پێکهاتە سروشتیانە بەکاربهێنە کە رێگر دەبن لە چرچی روخسار.

پێنجەم: پێویست ناکات لەگەڵ زیادبونی تەمەنتدا بەکارهێنانی ئێکسیسوارات کەم بکەیتەوە، بەڵکو هەوڵبدە لەگەڵ ستایلەکاندا بەکاری بهێنیت، بەم شێوەیە زیاتر خانمیت دەردەخات.

 

ئه‌م بابه‌ته 10156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP