ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی لەناوبردنی سیستمی بەرگری لەش

خەندان لایف

بە لاوازی بەرگری جەستە مرۆڤ دەبێتە نێچیرێکی ئاسانی نەخۆشیەکان، دەتوانیت تەنها بەگۆڕینی شێوازی ژیانت بەرگی لەشت بەهێز بکەیت و خۆت لە چەندین نەخۆشی بەدور بگریت، ماڵپەری rediff ئەو هۆکارانەی بڵاوکردوەتەوە کە دەبنە هۆی لەناوبردنی سیستمی بەرگری لەش.

سترێس
ئەمەش رێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن بەرزدەکاتەوە و هاوسەنگیی هۆرمۆنەکان تێکدەدات، سەرئەنجام تواناى سیستمی بەرگریی لەش لاواز دەبێت و ناتوانێت بەرگری لە لەش بکات و لە نەخۆشییەکان بیپارێزێت، ئەگەری توشبون بە نەخۆشی دڵ و شەکرە زیاد دەکات.

خواردنی خۆراکی زیانبەخش
لێرەدا مەبەست لە خواردنى خێرا نییە، بەڵکو مەبەست لە شیرینی، هەویرەمەنی، خواردنەوە گازیەکان، کە ئەو خانانە لەناو دەبەن کە دژی نەخۆشیەکانت دەجەنگن، لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەرکەوتوە بە خواردنی 100 گرام شەکر بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر جەستە خرۆکە سپیەکانی خوین بەرهەم ناهێنێت.

خواردنەوە کحولیەکان و جگەرە کێشان
خرۆکە سورەکانی خوێن لەناو دەبەن و زیان بە سیستمی بەرگری لەش دەگەیەنن، خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئەگەری توشبون بە شێرپەنجە زیاد دەکات.

کەم خەوی
بەبێ خەوێکی تەندروست و باش جەستە توانای روبەڕوبونەوەی نەخۆشیەکانی نابێت، لەکاتى نوستندا لەش مادەى میلاتۆنین بەرهەم دەهێنێت، بەبێ ئەو مادەیەش لەش ناتوانێت خڕۆکە سپییەکان دروست بکات کە نەخۆشییەکان لەناودەبەن.

قەلەوی
دەبێتە هۆی لاوازی بەرگری لەش کاریگەری دەبێت لەسەر توانای بەرهەم هێنانی خرۆکە سپیەکانی خوێن.

ئەنجامنەدانی وەرزش
بە ئەنجامدانی وەرزش جەستە مادە ژەهراویەکان فڕێدەداتە دەرەوە کە دەبنە هۆی نەخۆشی، بەڵام ئەنجامنەدانی وەرزش وادەکات ئەو ژەهرانە لە جەستەدا بمێننەوە و بەرگری لەش لاواز ببێت، هەفتەی پێنج رۆژ رۆیشتن بەپێ بۆ ماوەی 20 خولەک، دەبێتە هۆی بەهێزبونی بەرگری جەستە.

خواردنی بڕێکی زۆر لە دەرمانی پزیشکی
بە تایبەتی ئەو دەرمانانەی بۆ تا، سەرمابون، هەڵامەت بەکاردەهێندرێن، وەکەو دەرمانەکانی ئەنتی بایۆتیک کە سیستمی بەرگری لەش لاواز دەکەن.

گرنگینەدان بە پاک و خاوێنی
وەکو نەشوشتنی ددانەکان رۆژی دوجار، هەروەها نەشوشتنی دەستەکان پێش و دوای نانخواردن، کە دەبنە هۆی نەخۆشی و لاوازی بەرگری جەستە.

نەخواردنەوەی ئاو بە بڕی پێویست
دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی، لەدەست دانی وزە، کەم خەوی، لاوازی بەرگری لەش.

ئه‌م بابه‌ته 15389 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP