لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

 

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 21ی ئەیلول لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەندامانی خێزانەکەن نیگەرانن لەوەی پەیوەندی خێزانیت لەگەڵیان لە ئاستێکی باشدا نیە، باشترە کەمێک بە تەنها بمێنیتەوەو بیر لە بارودۆخی ژیانت بکەیتەوەو هەڵەکانت راست بکەیتەوە، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت لە ئاستێکی باشدایە و تەنها تۆ دەتوانیت لە هەستەکانی تێبگەیت، رێگەبدە بزانێت کەچەند گرنگی پێدەدەیت بەمشێوەیە زیاتر پەیوەندیتان بەهێزتر دەبێت.

گا 20\4 - 20\5
ئەمرۆ کاتی ئەوە نیە بیر لە نوسینەوەی پلانەکانت بکەیت، بەڵکو کاتی ئەوەیە بیر لە ئەنجامدانیان بکەیتەوە، لەگەڵ هاوپیشەکانت پەیوەندیت لە ئاستێکی زۆر باشدا نیە، بەڵام خۆشەویستیت بۆ پیشەکەت رێگەت نادات دەستبەرداری بیت، ئەم چەند رۆژەی رابردو بە پێی پێویست پشوت وەرگرتوە ئێستا کاتی ئەوەیە دەست بەئەنجامدانی ئەرکەکانت بکەیت.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەمرۆ رۆژێکی گونجاو نیە بۆ ئەوەی بەشداری ئەو چالاکیانە بکەیت کە ژیانت دەکەنە مەترسیەوە، باشترە ئەم چەم رۆژە لە هاوڕێکانت دوربکەویتەوە و هەندێک کات بۆ خێزانەکەت تەرخان بکەیت، ئەرکەکانی دەرەوەت لە ماڵەوە ئەنجام مەدە، بۆ هەر شتێک کاتی خۆی پێ ببەخشە، نیگەران مەبە دەربارەی ئەو شتانەی بەدەستت نەهێناون، دوبارە هەوڵ بدەرەوە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
بیرکردنەوەت جیاوازە لەگەڵ کەسانی دەوروبەرت و ئەمەش وای لێکردویت هەست بە نیگەرانی بکەیت و وابیر بکەیتەوە کەس لێت تێناگات، بەڵام ئارام بە، هێشتا کاتی تۆ نەهاتوە، چاوەڕێی کاتی گونجاو بکە چونکە ئەو کاتە زۆر نزیکە بۆئەوەی ئەو کەسانە بدۆزیتەوە کە لێت تیدەگەن، وەرزشکردن هۆکارە بۆ ئەوەی لە سترێس دوربکەویتەوە.

شێر 23\7 - 22\8
وا بیر دەکەیتەوە ئەرکێکی زۆرت بەسەردا کەڵەکە بوەو ناتوانیت ئەنجامی بدەیت، بەڵام بارودۆخەکە لەوە ئاسانترە کە بیری لێ دەکەیتەوە، لە ئێستاوە دەست پێ بکە و ئەرکەکانت لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدە، مەترسە لەوەی داوا لە کەسانی دیکە بکەیت بۆ ئەوەی ئەو شتانەت بۆ رون بکەنەوە کە لێی تێناگەیت.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەم چەند رۆژە خەونی ناخۆش دەبینیت و بەردەوام بیرت سەرقاڵ بوە پێیانەوە، بەڵام پێویست ناکات ترست هەبێت، رێگە بدە شتەکان بە رێگەی ئاسایی خۆیاندا بڕۆن، هێندە نیگەرانی داهاتوت مەبە رەنگە وا بیر بکەیتەوە داهاتوت قورس دەبێت بەڵام کاتێک پێی دەگەیت زۆر ئاسانترە لەوەی بیرت لێکردوەتەوە، هەوڵبدە ساتەکانی ژیانت بەفیڕۆ مەدە و ئامانج بۆ داهاتوت دابنێ.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئارەزوی بەشداریکردنی چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان ناکەیت و دەتەوێت بە تەنها بمێنیتەوە، بەڵام بەم شێوەیە زیاتر پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت هەڵدەوەشێتەوە، هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکەیت کاتێک خۆشەویستەکەت دەبینیت بەڵام هیچ کات بۆی دەرنابڕیت کە چەندت خۆشدەوێت، باشترە لە دەربڕینی هەستەکات نەترسیت بۆ ئەوەی لەدەستی نەدەیت.

دوپشک 23\10 - 21\11
دەتەوێت لێکۆڵینەوە دەربارەی بابەتێکی تایبەت بکەیت و بگەیت بە ئەنجامێک بەڵام سەرسام مەبە ئەگەر ئەنجامەکەی چاوەڕوان نەکراو بو، کەسانی چواردەورت بەردەوام لۆمەت دەکەن و وات لێدەکەن هەست بە خراپی بکەیت، بەڵام نیگەران مەبە و هەمو ئەوەی لە توانات بوە ئەنجامت داوە و پێویست ناکات زۆر لە خۆت بکەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
روبەڕوی بارودۆخێک دەبیتەوە کە دەبێت بڕیارێکی گرنگ بدەیت، زۆر ئاساییە ئەگەر وەڵام دانەوەت دوا بخەیت بەڵام پێویستە بە وردی بیری لێ بکەیتەوە، ئەم چەند رۆژە زۆر نیگەرانیت و بە هەمو بارودۆخێک توڕە دەبیت، باشترە چەند رۆژێک بە تەنیا بمێنیتەوەو پشو بە دەرونت بدەیت.

گیسک 22\12 - 19\1
کەسیک سەردانت دەکات و بیرۆکەی نوێی لایە، پێکەوە بیر لە ئەنجامدانی پرۆژەیەکی نوێ دەکەنەوە، دەتەوێت بارودۆخی ژیانت بگۆڕیت و بڕۆیتە قۆناغێکی جیاوازەوە، بەڵام ئێستا کاتی گونجاو نیە، چونکە کەسانی چواردەورت بۆ ئەو گۆڕانکاریە ئامادە نین، باشترە بوەستیت تا کاتی گونجاو دێت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
لە کۆتای رۆژەکەتدا کەمێک هەست بە ستریس دەکەیت، کەمێک نیگەرانیت دەربارەی داهاتوی خێزانەکەت، باشترە ئەمڕۆ زۆرینەی کاتەکانت لە ماڵەوە بمێنیتەوە بە تەنیا بۆ ئەوەی پلانەکانی ئەم هەفتەیەک رێک بخەیت و پشویەک وەربگریت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
چەند دەرفەتێکت لەدەست دەرچوە و نیگەرانیت دەربارەیان، بەڵام پێویست ناکات هێندە بیریان لێ بکەیتەوە چونکە ئەو دەرفەتە دوبارە دەبێتەوە و دەتوانیت ئەمجارە بە باشتر سودیان لێوەربگریت، ئەم چەند رۆژە بە پێی پێویست گرنگی بە خۆشەویستەکەت دەدەیت ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی لە پەیوەندی سۆزداریت سەرکەوتن بەدەست بهێنیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 62487 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP