لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 20ی ئەیلول لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
خۆت مەخەرە ناو گرفتێکەوە کە پەیوەندی بەتۆوە نییە و هەوڵبدە پەیوەست بە ئەرک و کارەکانی خۆتەوە، دەمارگیری لە پەیوەندی سۆزداریدا گرنگە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی دروست سەرکەوتوانە لەپێناو داهاتوی خۆشەویستیتان، پێویستە ژەمە خۆراکیەکانت رێکبخەیتەوە.

گا 20\4 - 20\5
سەرکەوتوانە هەنگاوی نوێ دەنێیت و تواناکانت سەرنجی هەمووان رادەکێشن، رابردو لەبیربکە و بۆ داهاتو بژی و بیر لە پەیوەندی سۆزداری ئێستا بکەرەوە، واز لە گفتگۆی بێ مانا بهێنە، چونکە کاریگەری نەرێنی دەخاتە سەر دەرونت.

دوانە 21\5 - 20\6
ئارامی و سەرنجدان و وردی لە کارەکەت ئەنجامێکی باشتر پێدەدات لە کارەکەت لەلایەنی پیشەییەوە، پێویستە هەندێک قوربانی بۆ خۆشەویستەکەت بدەیت، خۆت بەدور بگرە لە ژاوەژاوە و توڕەی، کاتێکی خۆش لە جێگایەکی ئارام بەسەربەرە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
کێشەکان کەڵەکە دەبن و تەواو ماندو دەبیت لە کارەکەت، کەسانێکی زۆر خۆشەویستی تۆیان بەلاوە گرنگە بەڵام دەبێت بزانیت کێ هەڵدەبژیریت، هەڵەکانی ژیان وادەکات کەمێک قورستر لە جاران بژیت.

شێر 23\7 - 22\8
ئەمڕۆ داهێنان دەکەیت و هەنگاوی نوێ دەنێیت لەلایەنی پیشەییەوە، هەستەکانی خۆت لە خۆشەویستەکەت مەشارەوە و دەریبڕە، هێندە نزیکبونەوەت لەگەڵ دۆستەکانت نەبێت هەوڵبدە سنورێک بهێڵەرەوە.

فەریک 23\8 - 22\9
بیرۆکەی هاوپیشەکانت جێگای بایەخی بەرپرسەکانتە، هەربۆیە هەوڵبدە رێککەوتنت لەگەڵیان هەبێت و یەکگرتووبن، بەشداری چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان بکە و رەتی مەکەرەوە، رەنگە ئەو کەسەی خۆشتدەوێت ببینیت، ئاگاداری جگەرەکێشان و دوکەڵەکەی ئەگەرنا زیانی گەورە بە تەندروستیت دەگەیەنێت.

تەرازو 23\9 - 22\10
کارەکەت پێویستی بە بەکاربردنی توانەیەکی زیاترە بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشتر هەبێت، هەربۆیە هەوڵبدە داهێنانی بکە و زیاتر ماندوبە، پێویستە رۆتین لە ژیانی سۆزداریدا بشکێنیت، وەرزشکردن گرنگە بۆ شکاندنی ئازار و تەندروستیەکی باشتر.

دوپشک 23\10 - 21\11
لەگەڵ هاوپیشەکانت رێکبکەوە و ئەرکەکانت جێبەجێ بکە و ئەنجامێکی باشتر بەرهەم بهێنە، هەندێک کێشە رودەدات لەنێوان خۆت و خۆشەویستەکەت بەڵام چارەسەر دەبێت و کاتیە، وەرزشکردن فەرامۆش مەکە.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمڕۆ هێز و تواناکانی کارکردنت دەبێتە هۆی سەرنجڕاکێشانی بەرپرسانی کارەکەت، گرنگی بەهەمو ئەو شتانە بدە کە خۆشەویستەکەت بەلایەوە گرنگە و پشتیوانی بکە، ئاگاداربە خواردنی چەور مەخۆ لەپێناو پاراستنی کێش و تەندروستیت.

گیسک 22\12 - 19\1
تەواوی کارەکانی خۆت جێبەجێ بکە و پێگەیەکی بەرز تۆمار بکە و هەنگاوی نوێ بنێ، رەنگە هەندێک ناکۆکی روبەڕوی ژیانی سۆزداریت ببێتەوە و دەبێت چارەسەری بکەیت، لەبەردەم کۆمەڵێک چالاکی هەیە کە دەبێت  بەشداری تێدا بکەیت و کاتەکانی ژیانت ریکبخەیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2

گۆڕانکاری گەورە رودەدات لە کارەکەت و هەنگاوی نوێ دەنێیت لەلایەنی پیشەییەوە، پێویستە لە پەیوەندی سۆزداریدا رۆتین لەناوبەریت بۆ ئەوەی روبەروی شکست نەبیتەوە، کەمێک هێوربە و رێگامەدە توڕەی زاڵبیت بەسەرتدا.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئاگاداربە لەهەر شتێک دژی کارکردنی تۆیە، چونکە تۆ پێویست بە تاقیکردنەوەی زیاترە، راستگۆی و رونی لە گفتوگۆکردن یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی لە پەیوەندی سۆزداری سەرکەتو بیت، ئەمڕۆ هەست بە ئارامی دەکەیت و پشو دەدەیت.

ئه‌م بابه‌ته 35735 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP