شێوازی ئامادەکردنی دۆندرمەی پرتەقاڵ


خەندان لایف

پێداویستیەکان:
2 كوب ئاوى پرته‌قاڵ
2 كوب ئاو
1 كه‌وچكی چێشت ئاوى لیمۆ
1 كه‌وچكی چێشت هاڕاوی توێكڵی پرتەقاڵ
شەکر بە پێی ئارەزو

شێوازی ئامادەکردنی:
- شەکر و ئاو و هاڕاوی توێکڵی پرتەقاڵەکە تێکەڵ بکە و بیکەرە سەر ئاگر.
- بۆ ماوەی پێنج خولەک بیکوڵێنە و دواتر دایبگرە.
- ئاوی پرتەقاڵ و لیمۆکەی تێبکە و بیپاڵێوە.
- بیکەرە ناو بەفرگرەوە، دواتر پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 7163 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP