ئەو رەنگە بۆیەی نینۆکانەی لەگەڵ پێستی ئەسمەردا دەگونجێت


خەندان لایف

پێستی ئەسمەر یەکێکە لە جوانترین رەنگەکانی پێست و هەمو کات بە سەرنجراکیشی دەردەکەون، رەنگە زۆر جار ئەو کەسانەی پێستیان ئەسمەرە بیر لەوە بکەنەوە چ رەنگێک گونجاوە لە بۆیەی نینۆک کە لەگەڵ رەنگی پێستییان گونجاوبێت، ماڵپەری asraralmakyaj ئەو رەنگانە بڵاوکردوەتەوە کە لەگەڵ کەسانی ئەسمەردا گونجاوە.

رەنگی پەمەیی
بەڵام دوربکەوە لەو رەنگە پەمەییانەی زۆر کاڵن، رەنگی پەمەیی تۆخ زیاتر گونجاوترە.

رەنگی مۆر
رەنگی تۆخ بێت یان کاڵ هەردوکی گونجاوە بۆ کەسانی ئەسمەر.

رەنگی شین
رەنگە تا ئێستا ئەم رەنگەت تاقی نەکردبێتەوە، بەڵام یەکێکە لەو رەنگانەی زۆر دەگونجێت لەگەڵ کەسانی ئەسمەر.

رەنگی بێجی
بە تایبەتی رەنگی کاڵ، زیاتر خانمیت دەردەخات.

رەنگی سور
هەمو تۆنەکانی گونجاوە بۆ ئەسمەر، کاڵ بێت یان تۆخ.

رەنگە کراوەکان بە گشتی
وەکو رەنگی پرتەقاڵی یان زەرد زۆر گونجاوە، بە تایبەتی لە وەرزی هاویندا.

ئه‌م بابه‌ته 7186 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP