کەی باشترین کاتە بۆ بەکارهێنانی دژە ئارەقکردنەوە


خەندان لایف

بەگشتی خەڵکی بەمەبەستی ئەوەی ئارەق نەکەنەوە بەرهەمەکانی دژە ئارەقکردنەوە بەکاردەهێنن، زۆرکەس بەیانیان پێش چونە دەرەوە بەکاری دەهێنێت پێی وایە بەم شێوەیە زیاتر دەمێنێتەوە، بەڵام دەکرێت لە شەواندا بەکاربهێندرێت و کاریگەری زیاتر بێت.

شارەزایانی بواری جوانکاری پێست ئەوەیان خستوەتەڕو کە بەکارهێنانی بەرهەمە دژە ئارەقکردنەوەکان شەوان پێش نوستن کاریگەری زیاتری دەبێت و رێگری دەکات لەوەی ئارەق بکەیتەوە.

دکتۆر ساندرا لە یەکێک لە بەرنامە تەلەفزیۆنیەکانیدا باس لەو رۆتینی شەوانی خۆی دەکات کە چۆن گرنگی بە خۆی دەدات و نهێنی گرنگیدانەکەی ئاشکراکرد و وتی "دژە ئارەقکردنەوە زیاتر کاریگەری دەبێت ئەگەر شەوان پێش نوستن بەکاری بهێنیت، بەم شێوەیە رێگر دەبێت لەوەی تەنانەت شەوانیش ئارەق بکەیتەوە"

ئه‌م بابه‌ته 7187 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP