ئەو هەڵسوکەوتانەی پێویستە خۆتی لێ بەدوربگریت

خەندان لایف

ئەو هەڵسوکەوت و رەفتارانەی ئەنجام دەدەت تۆی پێ دەناسرێت و کەسایەتیت دەردەخات، هەربۆیە باشترە لە ئەنجامدانی هەندێک هەڵسوکەوت و رەفتاری نەشیاو دوربکەویتەوە و ئەنجامیان نەدەیت بۆ ئەوەی وێنایەکی جوانی خۆت لای چواردەورەکەت دروست بکەیت.

یەکەم: هەوڵمەدە کەسی بەرامبەر بگۆڕیت
کاتێک کەسێکت بەدڵ نیە و هەڵسوکەوتەکان بەو شێوەیەنین کە تۆدەتەوێت باشترە هەوڵ نەدەیت بیگۆڕیت، رێگە بدە هەرکەسەو جیاوازی بیرکردنەوەی خۆی هەبێت.

دوەم: لە کاتی هەڵەکردن داوای لێبوردن بکە
کاتیک هەڵەیەک بەرامبەر یەکێک ئەنجام دەدەیت باشترە داوای لێبوردن بکەیت، زۆرجار ئەو کەسانەی داوای لێبوردن ناکەن پێیان وایە بە ئەنجامدانی ئەم کارە لای بەرامبەرەکەیان بچوک دەبنەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە داوای لێبوردن زیاتر لای کەسانی دەروبەرت جوانترت دەکات.

سێیەم: کۆنترۆڵی کەسی بەرامبەر مەکە
بێگومان کاتێک کەسێک کۆنترۆڵ دەکەیت و دەتەویت هەمو جوڵەیەکی بە خواستی تۆبێت ئەوا بە زویی شکست دەهێنیت لە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت، کەسە نزیکەکانت لێت دوردەکەونەوە.

چوارەم: بەردەوام بۆڵە کردن یان گریان
بەڵێ ئاساییە هەندێک رۆژت خراپ بێت و بێتاقەتت بکات، بەڵام کاتێک ئەم بارودۆخە بە بەردەوامی دوبارە دەبێتەوەو هەمو رۆژێک و هەمو مانگێک بەم شێوەیە بیت کەسانی دیکە لێت دوردەکەونەوە، هەوڵبدە خۆت لە بیرکردنەوەی نەرێنی بەدوربگرە.

پێنجەم: قبوڵکردنی وشەی "نەخێر"
کاتیک داوای یارمەتی لە کەسێک دەکەیت یان پێشنیاری شتێک دەکەیت خۆت بۆ هەمو وەڵامێک ئامادە بکە، کاتێک بە "نەخێر"وەڵامت دەدەنەوە بێویست ناکات توڕەببیت و لە بەرامبەرەکەت نیگەران ببیت، چونکە ئەو وشەیە زۆر ئاساییە.

شەشەم: بەسەرکەوتنی کەسانی دیکە خۆشحاڵ بە
کاتیک کەسێک دەبینیت بەرەو سەرکەوتن هەنگاودەنێت یان سەرکەوتنی بەدەست هێناوە، باشترە پێی دڵخۆش ببیت و هاوبەشی خۆشیەکانی بیت، دوربکەوە لە غیرەکردن.

 

ئه‌م بابه‌ته 28846 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP