ئایا زەیتی بادام روخسار قەڵەو دەکات؟


خەندان لایف

رەنگە ئارەزوی روخسارێکی قەڵەو و جوان بکەیت بەڵام ئەو هۆکارانە نەزانیت کە وات لێدەکات روخسارت قەڵەوتر دەربکەوێت، دەتوانیت سود لە زەیتی بادام وەربگریت بۆ ئەو مەبەستە، کە جگە لەوەی پێست شێدار دەکات و رێگر دەبێت لە چرچ بونی روخسار، هاوکات روخساریش قەڵەو دەکات.

پێداویستیەکان
یەک کەوچک زەیتی بادام
یەک کەوچک هاڕاوی شیر
یەک کەوچکی چا زەیتی گوڵ
یەک کەوچک خومرە

شێوازی بەکارهێنانی
هەمو پێکهاتەکان تیکەڵ بکە تا وەکو کرێمێکی لێدێت، بۆ ماوەی 30 خولەک بیدە لە روخسارت، دواتر بە پاکەرەوەی تایبەت روخسارت بشۆ، هەمو رۆژێک دوبارەی بکەرەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 11148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP