ئەو خۆراکانەی نابێت لەگەڵ شیردا بخورێت


خەندان لایف

شیر بەهۆی ئەوەی دەولەمەندە بە کالسیۆم و پرۆتینەوە چەندین سودی گرنگ بە جەستە دەگەیەنێت بەڵام شاره‌زایانی‌ بواری‌ خۆراك هەندێک خۆراکیان بڵاوکردوەتەوە کە نابێت لەگەڵ شیردا بخورێتەوە.

پرته‌قاڵ
هۆشداریده‌درێت له‌نه‌خواردنی‌ پرته‌قاڵ پێش‌و دوای‌ خواردنه‌وه‌ی‌ شیر به‌كاتژمێرێك، چونكه‌ پرۆتینه‌كانی‌ ناوشیر ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی‌ میوه‌دا یه‌كبگرن، ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی‌ ئازاری گه‌ده‌‌و كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس‌، سود وه‌رنه‌گرتن له‌شیره‌كه‌.

شه‌كر
له‌پێكهاته‌ی‌ شیردا ماده‌ی‌ "لیسین" هه‌یه‌ له‌كاتی‌ تێكه‌ڵ كردن‌و گه‌رمكردنی‌ له‌گه‌ڵ شه‌كردا كه‌ ماده‌ی‌ "فركتۆز"ی‌ تێدایه‌، ماده‌ی‌ "فركتۆز لیسین" دروستده‌كات كه‌زیانی‌ بۆ ته‌ندروستی‌ ده‌بێت، پێویسته‌ له‌كاتی‌ كوڵاندندا تێكه‌ڵ به‌شیر نه‌كرێت، چاوه‌ڕێبكرێت تا سارد ده‌بێته‌وه‌، دواتر شه‌كری‌ تێكه‌ڵ بكرێت.

شوكولاته‌
شیر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌پڕۆتین‌ و كالیسیۆم، به‌تێكه‌ڵكردنی‌ له‌گه‌ڵ شوكولاته‌ كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر باش هه‌ڵنه‌مژینی‌ كالیسیۆم، به‌هۆی‌ باش نه‌توانه‌وه‌ی‌ شوكولاته‌ له‌ناو شیردا، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ وشكبونه‌وه‌ی‌ قژ، سكچون‌ و خاوكردنه‌وه‌ی‌ كرداری‌ گه‌شه‌كردن.

ده‌رمانی‌ پزیشکی
خواردنه‌وی‌ شیر له‌گه‌ڵ ده‌رمانه‌كان ده‌بێته‌ هۆی‌ گه‌شه‌كردنی‌ ماده‌یه‌كی‌ كیمیایی‌ له‌نێوان كالیسیۆم‌ و مه‌گنیسیۆم ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر باش نه‌گه‌یشتنی‌ سودی‌ ئه‌و ده‌رمانه‌ی‌ خواردوته‌تەوە، بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ت، پێویسته‌ خۆتان به‌دوربگرن له‌خواردنه‌وه‌ی‌ شیر پێش‌ و دوای‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمان.

ئه‌م بابه‌ته 27050 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP