هەردی سەلامی نوێترین گۆرانی بڵاوکردەوە


خەندان لایف

هەردی سەلامی نوێترین گۆرانی خۆی بە ناوی "دانە بە دانە" بڵاوکردەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "هەردی سەلامی" لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب نوێترین گۆرانی خۆی بڵاوکردەوە بەناوی "دانە بە دانە"، لە تێکست و ئاوازی هەردی سەلامی خۆیەتی، کاری میوزک ئەرێنجمێنتی لەلایەن "ئەفشین شوکری" بۆ ئەنجامدراوە.

هەردی سەلامی لە ساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایک بوە، دەرچوی بەشی شانۆیە، سەرەتا بە کاری دەرهێنان دەستی پێ کردوە، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە.

 

ئه‌م بابه‌ته 5312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP