لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 19ی ئەیلول لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
کۆبونەوەت لەگەڵ خۆشەویستەکەت لە کەشێکی رۆمانسی پەیوەندیەکەتان بەهێزتر دەکات، لە ژیانی کۆمەڵایەتیتدا ئارەزوی بینینی کەسانێک ناکەیت و دەتەویت لێیان دوربکەویتەوە، هەوڵبدە ناکۆکی لەگەڵ هیچ کەسێک دروست مەکەو ژیانت بە سەرقاڵ بون بە ناکۆکیەوە مەبەرە سەر، ئەرکێکی زۆرت لەسەر شان دەبێت هەفتەی داهاتو، هەوڵبدە ئامادەکاریان بۆ بکە.

گا 20\4 - 20\5
ئەمرۆ وزەیەکی زۆرت هەیە و هەوڵبدە وزەکانت بە ئەنجامدانی پرۆژەیەکی نوێ بەکاربهێنە و بڕیارێکی گرنگ بۆ ژیانت بدە، بەم شێوەیە زیاتر هەست بە ئاسودەیی دەکەیت و بەرەو سەرکەوتن هەنگاو دەنێیت، باشترە ئەمرۆ کاتەکانت بە تەنها بەسەر بەریت و پشویەک بدەیت.

دوانە 21\5 - 20\6
هەندێک زانیاری گرنگ بەدەست دەهێنیت کە لە ژیانی رۆژانەتدا بەکاریان دەهێنیت، ئەم رۆژانە بڕیارێکی گرنگ دەدەیت کە رەنگە ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنیت، یان گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانتدا ئەنجام بدەیت، بەرامبەر گرفتەکانی ژیانت کۆڵمەدە و ئەزمونیان لێوەربگرە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
دەستبەرداری خەونەکانت بویتەو رێگەت داوە هەر بە خەونی بمێننەوە، هێندە بە ئاسانی کۆڵ مەدە، خەونەکانت بکە بەئامانج بۆ ژیانت چونکە لێیانەوە نزیکیت، لەلایەنی سۆزداریەوە خۆشەویستیەکی زۆرت لەناختدا هەڵگرتوە و ئارەزو ناکەیت دەری بخەیت، مەترسە لەوە هەستەکانت دەربخەیت.

شێر 23\7 - 22\8
گۆرانکاری گەورە لە ژیانتدا رودەدات و بەرەو قۆناغێکی جیاواز هەنگاو دەنێیت، لەگەڵ هاوپیشەکانت پێکەوە دەست بە ئەنجامدانی پرۆژەیەکی جیاواز دەکەن و کارەکەتان بەرەو پێش دەبەن، پلان دابنێ بۆ ئەوەی ئێوارەیەکی رۆمانسی لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەربەریت.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەمڕۆ کۆنترۆلی کاردانەوەکانت بکە و بە توڕە بون کێشەکانت چارەسەر مەکە، خه‌ڵکی ئەوە دەڵێن کە دەیبینن بەڵام تۆ باوەڕ بە هەمو ئەو شتانە مەکە کە دەیانبینیت، ئەم چەند رۆژە تەواوی کاتەکانت لەناوجێگا بەسەر مەبە و هەندیک جوڵە بکە و بەشداری چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان بکە.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەو پرۆژەیەی ماوەیەکی زۆرە  سەرقاڵی کردویت ئەنجامێکی ئەرێنی دەبێت و بەردەوامبە لەسەر هەوڵەکانت، ئەو کێشە سۆزداریانەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت بۆت دروست بوە بەردەوامی دەبێت ئەگەر گوێی پێ نەدەیت، هەوڵبدە لە رێگەی گفتوگۆوە کۆتایی بە کێشەکانتان بهێنە.

دوپشک 23\10 - 21\11

ئەم ماوەیە بەهۆی هەوڵەکانتەوە سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت و هەنگاوی گەورەتر دەنێیت، ژیانت بۆ کارەکەت تەرخان مەکە و کات بۆ خێزانەکەشت دابنێ، لەسەر وەرزشکردن بەردەوام بە بۆ ئەوەی لەلایەنی تەندروستیەوە هەست بە باشتربون بکەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمڕۆ توانایەکی زۆر باشت هەیە بۆ ئەوەی ئەرکەکانت بە باشی ئەنجام بدەیت، ئەو کێشانەی دێنە سەر رێگات هەوڵبدە بە ئاسایی وەریان بگریت و بیریان لی نەکەیتەوە بۆ ئەوەی کاریگەرێنی نەرێنی لەسەر ژیانت نەبێت، خواردنەوەی ئاو فەرامۆش مەکە رۆژانە.

گیسک 22\12 - 19\1
هێندە بیر لەو کەسانە مەکەرەوە کە قسەت دەربارە دەکەن، بەم شێوەیە زیاتر لە سەرکەوتن دەردەکەویتەوە، خۆشەویستەکەت هەست بە نیگەرانی دەکات و دەیەوێت دەربارەی شتیکی گرنگ قسەت لەگەڵ بکات، هەوڵبدە گەشتێکی خێزانی رێکبخە و کات لەگەڵ خیزانەکەت بەسەر بەرە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
کەسێکی نوێ دەناسیت و پەیوەندیتان بەهێزدەبێت، ئەو کاتەی بۆ بیرکردنەوە لە کێشەکانت تەرخانت کردوە هەوڵبدە ئەو کاتە بە بیرکردنەوە لە پرۆژەیەکی بەسود بەسەر بەرە، وەرزشکردن کاریگەری ئەرینی لەسەر تەندروستیت دەبێت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
زۆرن ئەو کەسانەی دەیانەوێت سەرکەوتنەکانت ببینن، هەوڵبدە بێئومێدیان نەکەیت و هەنگاوەکانت بە باشی بنێێت، کاتەکانت رێکبخە و تەواوی رۆژەکەت بە شتی بێ سودەوە بەسەر مەبە، خوێندنەوەی کتێب دەکرێت ئاسودەیی بە میشکت بدات و لە سترێس دورت بخاتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 55758 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP