پریانکا یادی لەدایک بون بۆ هاوسەرەکەی دەکاتەوە

خەندان لایف

بەبۆنەی یادی لەدایک بونی نیک جۆناسەوە، پریانکا یادی لەدایک بون بۆ هاوسەرەکەی دەکاتەوە.

پریانکا چۆپرا یادی 27 ساڵەی لەدایک بون بۆ نیک جۆناسی هاوسەری دەکاتەوە، بە ئامادەبونی هاوڕێ و خێزانەکەیان ئاهەنگ بۆ ساڵیادی لەدایک بونی دەگێڕێت، پیرۆزبایی بونی لێدەکات، وێنەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردەوە.

پریانکا چۆپرا لە ساڵی 1982 لە هندستان لەدایک بوە، یەکێکە لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی بۆلیود، کاری نواندن و نمایشکاری ئەکات وەهەروەها گۆرانیبێژیشە، لە ساڵی 2000 بو بە شاجوانی جیهان، یەکێکە لە گرانترین ئەکتەریسەکان، پریانکا ئامۆزای ئەکتەریس پارینتی چۆپرایە، لە ساڵی 2018 هاوسەرگیری ئەنجامدا لەگەڵ گۆرانیبێژی ئەمریکی نیک جۆناس.

 

ئه‌م بابه‌ته 19758 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP