چۆن دودڵی و سترێسی پێش هاوسەرگیری کەم بکەیتەوە


خەندان لایف

رۆژی هاوسەرگیری یەکێکە لە رۆژە تایبەتەکان لە ژیانی هەر کەسێکدا، کاتێک بڕیاری هاوسەرگیری دەدەیت بێگومان کۆمەڵێک سترێس و دودڵی و قەلەقیت دەبێت لە کاتی ئامادەکاری بۆ ئەو رۆژە، ئەمەش شتێکی زۆر ئاساییەو هەمو کەسێک بەو هەستەدا تێپەر دەبێت، دەتوانیت بە جێبەجێکردنی ئەم رێنماییانە ئەو سترێسەت کەم بکەیتەوە.

یەکەم: شتەکانت رێکبخە
بێگومان پێش هاتنی رۆژی هاوسەرگیری کۆمەڵێک کار هەیە دەبێت ئەنجامیان بدەیت، رێگەمەدە کارەکانت بەسەرتدا کەڵەکە ببن، رۆژانە هەرکەلوپەلێک کە ئامادەی دەکەیت رێکی بخە، جگە لەوەش باشترە بۆ دو هەفتە پێشتر رۆژەکە دیاری بکەن و جلوبەرگ دەستنیشان بکەن.

دوەم: گرنگی بە کاتی خەوتنت بدە
لە رۆژانی پێش هاوسەرگیری کۆمەڵێک ئەرکی زۆرت لەسەرە و پێویست دەکات ئەنجامیان بدەیت، بۆ ئەوەی سەرنجت زیاتربێت و بتوانیت کارەکانت بە باشی ئەنجام بدەیت دڵنیابەرەوە لەوەی رۆژانە هەشت کاتژمێر بخەویت.

سێیەم: هێمن بە
قەلەقی و سترێسی زۆر وات لێدەکات کێشت زیادبکات پێش هاوسەرگیری، دڵنیابەرەوە لەوەی هێمنی و ئارامی خۆت بپارێزیت و هێندە قەلەق نەبیت.

چوارەم: داوای یارمەتی بکە
شەرم مەکە لەوەی داوای یارمەتی لەو کەسانە بکەیت کە بەو پرۆسەیەدا تێپەڕبونە، داوایان لێبکە وردەکاریەکانی ژیانی هاوسەرگیریت بۆ باس بکەن، بەم شێوەیە کەمتر هەست بە سترێس دەکەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 6406 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP