باشترین ماسک بۆ پێستی وشک


خەندان لایف

پێستی وشک ئەکرێ لە باوانەوە مابێتەوە یان بەهۆێ حاڵەتێکەوە توش بوبیت، دەکرێ وشکیەکەی کەم بێت یان زۆر بێت و ببێتەهۆی تێکشکاندنی پێستەکە و خوران و توش بون بە نەخۆشیە درمیەکان، پێستی وشک بەوە دەناسرێتەوە لە روی زانستیەوە کە مادە شێدارکەرەوەکانی چینی دەرەوەی پێست نەماون یان زۆر کەم بونەتەوە و ئەویش دەبێتەهۆی زیاتر بە هەڵم بون و رۆشتنی ئاو لە پێست و وشک بونەوەی، زۆرجار ئەو کەسەی ئەم گرفتەی هەیە بەدوای چارەسەرێکی باشدا دەگەڕێت بە شێوەی سروشتی، ماڵپەری siobeauty باشترین ماسکی خستوەتەڕو بۆ ئەو کەسانەی پێستیان وشکە.

یەکەم: ماسکی خەیار و ئالۆڤێرا
نیو خەیار
دو کەوچک جێڵێ ئالۆڤێرا
بە خەڵاتە تێکەڵیان بکە و مەساجی پێ بکە بۆ پێستت، دواتر 30 خولەک پێوەی جێبهێڵە و بیشۆ.

دوەم: ماسکی مۆز و هەنگوین
یەک مۆز
دوکەوچک هەنگوین
یەک کەوچک گوشراوی پرتەقاڵ
تێکەڵی بکە بە باشی بۆ ماوەی 20 خولەک بیدە لە روخسارت دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

سێیەم: ماسکی ترێ
12 دەنک ترێ
1 کەوچکی چا ئارد
ترێ و ئاردەکە بە باشی تێکەڵبکە تا وەکو تێکەڵەیەکی لێدێت، دواتر بۆ ماوەی 15 خولەک بیدە لە روخسارت، رەنگە بەهۆی ترشی ترێکەوە کەمێک هەست بە نائاسودەیی بکەیت، دوای 15 خولەکەکە بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

 

ئه‌م بابه‌ته 9191 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP