سودە تەندروستیەکانی شۆفان

خەندان لایف

شۆفان کە جۆرێکی بەناوبانگى دانەوێڵەیە لەسەر ئاستی جیهان، چەندین سوودی گرنگى بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و تواناى چارەسەرکردنى چەندین جۆر نەخۆشیی هەیە و لەشیش لە ژمارەیەکی دیکەى نەخۆشی دەپارێزێت، ماڵپەری healthline سودە گرنگەکانی شۆفانی بڵاوکردوەتەوە.

یەکەم: دەوڵەمەندە بە ریشاڵ مادە خۆراکیەکانی لەش بالانس دەکات.

دوەم: ئاستی کۆلیسترۆل دادەبەزێنێت و بەسودە بۆ ئەو کەسانەی ئاستی کۆلیسترۆڵیی خوێنیان بەرزە.

سێیەم: کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن دەکات، رێگر دەبێت لە بەرزبونەوەی رێژەی ئەنسۆلین، مەترسی توشبون بە شکرە لە جۆری دوەم کەم دەکاتەوە.

چوارەم: یارمەتی دابەزینی کێش دەدات و دەکرێت بۆ ئەو مەبەستە بەکاری بهێنیت.

پێنجەم: یارمەتی پاراستنی پێست دەدات و پێست بە جوانی دەهێڵێتەوە، بەڵام کاتێک کاریگەری لەسەر پێست دەبێت کە بەشێوەی ماسک بەکاری بهێنیت.

شەشەم: تەنگەنەفەسی لە منداڵاندا ناهێڵێت.

حەوتەم: کردارى هەرسکردنى خۆراک باش دەکات رێگری دەکات لە توشبون بە قەبزی.

هەشتەم: ئارەزوی سێکسی زیاد دەکات.

نۆیەم: چارەسەرێکی باشە بۆ گرفتەکانى مێشک و کۆئەندامى دەمار.

ئه‌م بابه‌ته 14856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP