لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 18ی ئەیلول لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
پلانی گەشتێک دابنێ و بیر لە ئەنجامدانی بکەرەوە، لە لایەنی پیشەییەوە هەمو شتێک جێگیرەو لەگەڵ کارەکەت هەست بە ئاسودەیی دەکەیت، وریابە لەوەی کێ لەنزیکی خۆت دەهێڵیتەوەو لەو کەسانە دوربکەوەرەوە کە ژیانت پێدەگەیەنن، ئاگاداری کێشی زیادەی جەستەت بە و سیستمی خۆراکیت رێکبخە.

گا 20\4 - 20\5
ئەوەی ئەم ماوەیە نیگەرانی تۆی زیادکردوە لایەنی مادیە، پرۆژەی گەورەت بەدەستەوەیە بەڵام پێویستی بە داهاتی زۆرترە، پێویست ناکات نیگەران بیت، تەنها کەمێک هەوڵدانی زیاتر دەتوانیت پرۆژەکانت جێبەجێ بکەیت، هەست بەجیاوازی بیرکردنەوەت دەکەیت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت، هەڵچونەکانت کۆنتڕۆڵ بکە ئەو کاتەی شتێک دەبینیت بە زویی توڕە مەبە.

دوانە 21\5 - 20\6
لەلایەنی پیشەییەوە هەست بە پەستانێکی زۆر دەکەیت و بیر لە ئەنجامدانی پیشەیەکی جیاواز دەکەیتەوە، ئەم چەند رۆژە هەست بە قەلەقی و سترێسێکی زۆر دەکەیت و هەندیک کێشەی کۆمەڵایەتی نیگەرانی کردویت، هەوڵبدە زیاتر ئارامبە و هێندە خۆت نیگەرانی ئەو بارودۆخەت مەکە، چونکە کاتییە و دواتر هەست بە ئاسودەیی دەکەیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
دەتەوێت هەندێک پلان دابنێیت و بیر لەئەنجامدانی پیشەیەکی جیاواز دەکەیتەوە، بەڵام بەردەوم دوایدەخەیت و لە کاتی خۆیدا ئەنجامی نادەیت، رەنگە بەهۆی ئەوەوە بێت کە هەست بە ماندوبون دەکەیت، هەوڵبدە پشویەک وەربگرە پاشان بیر لە ئامانجەکانت بکەرەوە، ئەم چەند رۆژە لەلایەنی سۆزداریەوە کەمیک ناکۆکی لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت رودەدات بەهۆی لێکتێنەگەیشتنەوە.

شێر 23\7 - 22\8
بەردەوام لەهەوڵی ئەوەدایت سەرنجی دەروبەرەکەت بە خۆت رابکێشیت بەڵام شکست دەهێنیت، هەوڵبدە لە رێگەی بەکارخستنی تواناکانت و سەرکەوتنەکانت سەرنجی کەسانی دیکە رابکێشیت، تێکچونی پەیوەندیت لەگەڵ هاوڕێیەکی کۆنت بەردەوام ئازارت دەدات، هەوڵبدە پەیوەندیەکەتان چاک بکەیتەوەو هاوڕێیەتی دروست بکەنەوە.

فەریک 23\8 - 22\9
بەهۆی زۆر گرنگیدانت بە کارەکەت بەرەو سەرکەوتن هەنگاو دەنێیت و خاوەن کارەکەت شانازیت پێوە دەکات، ئەم چەند رۆژە کەمتر گرنگی بە خۆت دەدەیت ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت، پەیوەندی سۆزداریت زۆرباشە و لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەست بە ئاسودەیی دەکەیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەو کێشەو لێک تێنەگەیشتنەت لەگەڵ خیزانەکەت کاریگەری نەرێنی لەسەرت دەبێت، هێندە بە خۆپەرستی بیر مەکەرەوە و بارودۆخی کەسانی دیکەش لەبەرچاو بگرە، لەلایەنی پییشەییەوە هەمو شتێک جێگیرە و هەوڵبدە زیاتر پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت بەهێز بکە.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمڕۆ کاتی ئەوەت دەبێت تەواوی ئەو ئەرکانە ئەنجام بدەیت کە ئەم هەفتەیە بەسەرتدا کەڵەکە بوە، کۆتایی ئەم هەفتەیە بیر لە ئەنجامدانی گەشتیکی کورت بکەرەوە، چونکە هەفتەی داهاتو پەستانیکی زۆرت لەسەر شان دەبێت و بە تەواوی سەرقاڵ دەبیت.

کەوان 22\11 - 21\12
کاتێک دابنێ بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت کاتێکی خۆش بەسەر ببەن، بە تەواوی خۆت سەرقاڵ کردوە بە کەسانی دیکەوەو کارەکانی خۆتت فەرامۆش کردوە، هەوڵبدە هاوسەنگیەک رابگرە بۆ ئەوە کارەکانت بەسەردا کەڵەکە نەبێت.

گیسک 22\12 - 19\1
زۆر کارکردن لەلایەنی پیشەییەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت، هەوڵبدە کارەکانت بە تەنیا ئەنجامبدەو پشت بەخۆت ببەستە، لەکۆتایی رۆژەکەتدا بیر لە کۆبونەوەی خیزانەکەت بکەرەوە و پەیوەندیە خێزانیەکانتان پتەوبکەن.

سەتڵ 20\1 - 18\2
هێندە خۆت لەو ئەرکانە لامەدە کە لەسەر شانتە و دەبێت ئەنجامی بدەیت، بۆ ئەوەی بەسەرتدا کەڵەکە نەبن، هەندێک گرفت لەنێوان تۆ و خۆشەویستەکەت رویدابو رێگەمەدە دوبارە ببێتەوە لەپێناو بەردەوامبونی پەیوەندیەکەتان.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
هەندێک کێشەت بۆ دروست دەبێت لەگەڵ هاوپیشەکانت، رێگەمەدە توڕەبونت زاڵ ببێت بەسەرتدا، کەسانێک هەن لە پشتەوە قسەت دەربارە دەکەن، بیریان لێمەکەرەوەو لەسەر هەوڵەکانت بەردەوام بە بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، ئەم رۆژانە بە تەواوی وەرزشکردن فەرامۆش کردوە هەوڵبدە کاتی زیاتری بۆ تەرخان بکە.

ئه‌م بابه‌ته 54524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP