ئەو خۆراکانەی ڤیتامینەکانی لەش لەناودەبەن


خەندان لایف

ڤیتامینەکان چەندین سودی گرنگ بە جەستە دەگەیەنن، رەنگە رۆژانە گرنگی بەو خۆراکانە بدەیت کە برێکی زۆر لە ڤیتامینیان لەخۆگرتوە، بەڵام ئەنجامدانی هەندێک خو دەبێتەوە هۆی ئەوەی سود لەو ڤیتامینانە وەرنەگریت و بە خواردنی ئەو خۆراکانە ڤیتامینەکانی جەستەت لەناودەچن

یەکەم: چا و قاوە
ئەو ئاوێتەی لەناو چای و قاوەدا هەیە، وەكو ترشی كلۆرۆجینیك، بە هۆكاری سەرەكی كەمكردنەوەی مادە كانزایی و ڤیتامینەكان دادەنرێن بەتایبەتی ئەگەر لەدوای نان خواردن بەشێوەیەكی راستەخۆ بخورێتەوە.

دوەم: خواردنی خۆراكە پڕ لە ریشاڵەكان
ئەو ڕێژە كەپەكەی لەناو دانەوێڵەو پاقلەمەنی و تۆوەكان و نان بونی هەیە، وا لە کرداری هەرس دەکات رێگری بكات لە هەڵمژینی ڤیتامینەكان بە رێژەی %65.

سێیەم: دەرمانی پزیشکی
هەندێک لە توێژینەوەکان لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەیان بەوە كردوە خواردنی دەرمانە پزیشكیەكان بە تایبەتی حەپی دژە سكپڕی دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی رێژەی جۆرەكانی ڤیتامین B و فۆلید ئەسید و مادەكانی مەگنسیۆم و زینك و سیلینیۆم.

ئه‌م بابه‌ته 13253 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP