سودە گرنگەکانی ماست بۆ پێست و شێوازی بەکارهێنانی

خەندان لایف

ماست یەکێکە لە خۆراکە بەتام و بەسودەکان، کە دەکرێت وەکو ماسک بۆ پێست بەکاری بهێنیت و چەندین سود بە پێست دەگەیەنێت، ماڵپەری yawmiyati سودەکان و شێوازی بەکارهێنانی بڵاوکردوەتەوە.

سودەکانی ماسکی ماست:

 
یەکەم: دەبێتە هۆی شێدارکردنەوەی پێست و چارەسەری پێستی وشک دەکات

دوەم: دژە بەکتریاو دژە زیپکەیە، رێگر دەبێت لەوەی پێست زیپکە دروست بکات.

سێیەم: دژە پیربونە، دەبێتە هۆی سافبون و نەرم بونی پێست.

چوارەم: خانە مردوەکانی پێست لادەبات.

پێنجەم: دەوڵەمەندە بە زینک و پرۆتین، رێگر دەبێت لەوەی خۆر زیان بەپێست بگەیەنێت و توشی سوتاوی پێستت ببیت بەهۆی تیشکی خۆرەوە.

شەشەم: خاڵە رەشەکانی روخسار لادەبات، پێست لە چەوری خاوێن دەکاتەوە.

حەوتەم: رەشی ژێر چاوەکان لادەبات و پێست سپی دەکاتەوە.

هەشتەم: پێست نوێ دەکاتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر.

نۆیەم: پەڵەی پێست لادەبات، بەتایبەتی ئەو پەڵانەی بەهۆی بەرکەوتنی خۆرەوە دروست بونەوە.

شێوازی بەکارهێنانی:

 
بۆ زیپکە
یەک کەوچکی چا ماست لەگەڵ یەک کەوچکی چا لیمۆ تێکەڵ بکە و بۆ ماوەی 15 خولەک بیدە لە روخسارت دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

بۆ نوێبونەوەی پێست
ماست و هاڕاوی وشککراوی توێکڵی پرتەقاڵ تێکەڵ بکە تا وەکو کرێمێکی لێدێت، بۆ ماوەی 30 خولەک بیدە لە روخسارت، بە یەک جار بەکارهێنان هەست بە گۆڕانکاری دەکەیت.

بۆ تەقشیر
یەک کەوچک شۆفان لەگەڵ دوکەوچک ماست تێکەڵ بکە، بە شێوەی بازنەیی مەساجی پێ بکە بۆ ماوەی 15 خولەک جێی بهێڵە.

بۆ نەهێشتنی چرچی روخسار
یەک کەوچک زەیتی زەیتون لەگەڵ 3 کەوچک ماست تێکەڵ بکە بۆ ماوەی 30 خولەک بیدە لە روخسارت دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

بۆ بچوک کردنەوەی کونیلەکانی روخسار و لابردنی خاڵە رەشەکان
دو کەوچک ماست لەگەل کەوچکێک هەنگوین تێکەڵ بکە بۆ 15 خولەک بیدە لە روخسارت ، رۆژی دوجار دوبارەی بکەرەوە بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشی هەبێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 14367 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP